riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: به‌گرنگییه‌وه‌ له‌پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم ده‌ڕوانین

ی.ن.ک‌‌ 01:39 PM - 2019-03-12
.

.

 

له‌ده‌باشان بافڵ تاڵه‌بانی چاویكه‌وت به‌ وه‌فدێكی ته‌یاری حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید سادق محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له‌ دیدارێكدا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی ھه‌رێم و عێراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا و ته‌كیدكرایه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو دیالۆك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتمانیی.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ید سادق محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌ مێژینه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ دۆستی دێرین و نزیكی بنه‌ماڵه‌ی شه‌ھید میحراب محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم بووه‌ و رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی گێڕاوه‌ له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكھاته‌كانی عێراق داو ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ خێزانییه‌ش به‌رده‌وام بێت .

له‌به‌رامبه‌ردا بافڵ تاڵه‌بانی به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیمی روانیوو جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك ھه‌میشه‌ درێژه‌ پێده‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌بن بۆ پێكه‌وه‌ژیان و گیانی پێكه‌وه‌یی له‌ نێوان ھه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكھاته‌كاندا و كاریش بۆ دژایه‌تیكردنی بیری تایفی و مه‌زھه‌بی ده‌كه‌ن  و له‌سه‌ر  ھه‌مان رێباز ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌ زیندوده‌كه‌نه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket