riklam

عومه‌ر فه‌تاح بۆ الانصات المركزی: رۆڵی كارا ببینن

ی.ن.ک‌‌ 01:31 PM - 2019-03-12
.

.

عومه‌ر فه‌تاح بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ھه‌واڵنامه‌ی (الانصات المركزی) ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌رێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ( الانصات المركزی)
له‌ یادی بیست و پێنج ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی" الانێات المركزی" و یادی یۆبیلی زیوینی بڵاوكراوه‌كه‌تان ، پیرۆزبایی له‌ سه‌رنوسه‌ر و ته‌واوی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانتان ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له‌و ستافانه‌ی كه‌ له‌رابردوو تا ئێستا كاروانی ده‌رچوونی ئه‌و بڵاوكراوه‌یان درێژه‌ پێداوه‌ .
"الانصات المركزی" وه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كی سه‌نگین و هاوسه‌نگ رۆڵی گه‌وره‌ی گێراوه‌ له‌به‌رو پێشچوونی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ناساندنی بابه‌ت و هه‌واڵ و رووداوه‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی .
 ئومێده‌وارین ساڵوه‌گه‌ری ده‌رچوونی "الانصات المركزی" هانده‌ری زیاتر گه‌شه‌پێدانی كاری رۆژنامه‌وانی و به‌ره‌وپێشچوونی بڵاوكراوه‌كه‌تان بێت و بێلایه‌ننانه‌ وردبینانه‌ رۆڵی كارا و كاریگه‌ر ببینن له‌گه‌یاندنی په‌یامی هۆشیاری و رۆشنبیری له‌هه‌موو بواره‌كاندا .

عومه‌ر فه‌تاح

12/3/2019

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket