riklam

پیرۆزبایی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان بۆ الانصات المركزی

ی.ن.ک‌‌ 01:20 PM - 2019-03-12
.

.

مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ھه‌واڵنامه‌ی (الانێات المركزی) ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

به‌ڕێز/سه‌رنوسه‌ری الانصات المركزی
بابه‌ت/ پیرۆزبایی

سڵاوێكی گه‌رم...

له‌یادی (25) ساڵه‌ی (الانصات المركزی)ئازیزدا، به‌ناوی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌دیموكراتییه‌كان و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌مه‌كه‌تبه‌كه‌مانه‌وه‌، چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، ئاشكرایه‌ (الانصات المركزی)، هه‌رده‌م سه‌رچاوه‌ و كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆر باش و به‌ پێز بووه‌ بۆ هه‌مووان ، بۆئه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیهانی و ڕوداوه‌گرنگه‌ كانی رۆژ، هه‌موولایه‌ك به‌ئاگابن، خوازیارین یۆبیلی زیوینی (الانصات المركزی) ببێته‌ خاڵێلكی گرنگی وه‌رچه‌رخان له‌ كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریماندا، جێی خۆشیه‌تی له‌م یاده‌دا پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ند و ستافی (الانصات المركزی)بكه‌ین و ده‌ستی ماندوو نه‌بوونیان بگوشین ، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیش بۆ ئه‌م بڵاوكراوه‌ به‌نرخه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌خوازین.

هه‌رشادو سه‌ركه‌وتووبن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی
ی.ن.ك

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket