riklam

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا بۆ الانصات المركزی : له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌رده‌وامبن

ی.ن.ک‌‌ 01:12 PM - 2019-03-12
.

.

 

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ھه‌واڵنامه‌ی (الانصات المركزی) ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
بروسكه‌ی پیرۆزبایی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا بۆ یوبیلی زیوینی (انصات المركزی)
به‌بۆنه‌ی  یوبیلی زیوینی (انصات المركزی) وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاسته‌ ئه‌كه‌م هیواخوازم ساڵی نوێی كاركردنتان ، ساڵی گه‌شه‌ی زیاتری كاری میدیایتان بێت.  بێگومان زۆری ڕووداوه‌كان و خێراییان ئه‌ركی میدیاكارانی قورستر كردووه‌، بۆیه‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ پێویستی به‌ كاری جدیترو لێبڕاوانه‌تر هه‌یه‌. خوازیارم ئێوه‌ش وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی و كاری پیشه‌یتاندا بۆ داهاتووش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز به‌رده‌وام بن و ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی سه‌رخستنی كاره‌كانتانین.


له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدولڵا


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket