riklam

لاھور شێخ جه‌نگی: ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ هاوكاری الانصات المركزی بكه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 12:47 PM - 2019-03-12
.

.

 

لاھور شێخ جه‌نگی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ھه‌واڵنامه‌ی (الانصات المركزی) ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ستافی ھه‌واڵنامه‌ی (الانصات المركزی)
به‌بۆنه‌ی یادی بیست و پێنجه‌مین ساڵیادی ھه‌واڵنامه‌كه‌تانه‌وه‌ له‌ناخی دڵمه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبای ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو ته‌واو ستافه‌ ماندونه‌ناسه‌كه‌تان ده‌كه‌م، ھه‌واڵنامه‌كه‌تان له‌ ماوه‌ی25 ساڵی كاركردندا توانیویه‌تی شرۆڤه‌یه‌كی دروست بۆ كۆی روداوه‌ ناوخۆی و ئیقلیمیه‌كان بكا به‌ زمانی عه‌ره‌بی، وه‌ كه‌ناڵێكی باشی گه‌یاندنی مژارو ھه‌واڵه‌ ناوخۆییه‌كان بووه‌ بۆ پارێزگاكانی تری عیراق.
له‌ ئێستادا وه‌ك كۆنترین و تاكه‌ ھه‌واڵنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ به‌زمانی جیاواز ده‌رده‌چێت ئه‌ركی سه‌رشانی ھه‌مومانه‌ كه‌ بتوانین ھاوكاری زیاتری بكه‌ین.
دوباره‌ پیرۆزه‌و به‌ھیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچونی زیاتر.

لاھور شێخ جه‌نگی

 

12-3-2019

PUKmedia تايبهت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket