riklam

پاره‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار رفێنرا

کوردستان 12:19 PM - 2019-03-12
.

.

نزیكه‌ی ملیارێك دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار رفێنرا و پۆلیسی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی دزیكردنه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباراندان.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی موچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار سه‌ردانی بانكی گۆیژه‌ له‌ تویمه‌لیكیان كردووه‌ و بڕی موچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دیناره‌، پاشان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ هه‌ڵده‌كوترێته‌ سه‌ریان و پاره‌كه‌یان رفاندووه‌.

 شایه‌تحاڵێكیش له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تاوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامك داره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی نیسان پاترۆڵی جامڕه‌ش رفێنراوه‌ و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ پێنج ده‌قیقه‌دا تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

پۆلیسی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندان.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket