riklam

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گرژی تێده‌كه‌وێت

کوردستان 12:19 PM - 2019-03-12
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم له‌جێی قوباد تاڵه‌بانی سوێندنی یاسایی خواردو پاشان كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.

پاشان به‌هۆی دروستبوونی گرژییه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێلكراوه‌.

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ندی-ش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه‌ ره‌چاوی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بكه‌ن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بڕیارنه‌درێت و پێوستیشه‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن و نوێنه‌ریان له‌لیژنه‌كاندا هه‌بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket