riklam

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوو دانیشتن ئه‌نجامده‌دات

عیراق 11:45 AM - 2019-03-12
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-3-2019 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عيراق دوو دانیشتن ئه‌نجام بدات، كه‌ تایبه‌تن به‌ گفتوگۆكردن و  دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵَی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عيراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو دانیشتن ئه‌نجامده‌درێت كه‌ دانیشتنی یه‌كه‌م سه‌عات 11 ده‌ستپێده‌كات و تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌سه‌عات 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی پڕۆژه‌یاسای كارگێڕی دارایی ده‌كرێت، جگه‌ له‌ خستنه‌رووی راپۆرت و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سندوقی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عیراق ژماره‌ 9ی ساڵی 2012 و خستنه‌رووی راپۆرت و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یاسای كۆمپانیاكان ژماره‌ 21ی ساڵی 1997.

PUKmedia فایه‌ق ئێزیدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket