riklam

بروسكه‌ی پیرۆزبایی قوباد تاڵه‌بانی بۆ الانصات المركزی

ی.ن.ک‌‌ 11:22 AM - 2019-03-12
.

.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خێزانی الانصات المركزی ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، "الانصات المركزی" به‌رده‌وام پارێزگاریی له‌ڕه‌وتی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆی كردوه‌.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێز سه‌رنوسه‌رو ستافی بڵاوكراوه‌ی "الانصات المركزی"
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی بڵاوكراوه‌كه‌تانه‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ستاف و خێزانی "الانصات المركزی" ده‌كه‌ین.
هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌ڕێزتان بۆ گواستنه‌وه‌و چاودێریكردنی ئاژانس و میدیا جیهانی و عه‌ره‌بییه‌كان جێگه‌ی رێزو به‌رز نرخاندنه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رو پێشچوونی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.

له‌م ساڵانه‌ی دواییدا "الانصات المركزی" به‌رده‌وام پارێزگاریی له‌ڕه‌وتی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆی كردووه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بووه‌ بۆ تێگه‌شتن له‌ هه‌واڵ و شیكاره‌كانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت پرسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ گه‌رمه‌كان، به‌رده‌وامیتان له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌و كارێكی تایبه‌ت و ناوازه‌یه‌.. هه‌موو ساڵێك هه‌ر له‌به‌ره‌وپێشچووندابن..

دڵسۆزتان
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket