riklam

مه‌كته‌بی سیاسی: الانصات المركزی رۆڵی مه‌زنی گێڕاوه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:14 AM - 2019-03-12
.

.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ یادی یۆبیلی زیوینی و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی "الانصات المركزی"  بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌رێزان ستافی الانصات المركزی
له‌یادی یۆبیلی زیوینی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی "الانصات المركزی"  پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و رۆڵ و ماندووبونی ئێوه‌ له‌كاروانی كاری رۆژنامه‌وانی به‌رز ده‌بینین.
الانێات المركزی وه‌ك یه‌كێك له‌و بڵاوكراوانه‌ی دوای راپه‌رین و تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی ورد كاری له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی هاوسه‌نگ و وردبینانه‌ی خۆی كردۆته‌وه‌ ، رۆڵی مه‌زنی گێراوه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كاروانی رۆژنامه‌نووسی كورد و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، هه‌روه‌ك توانیویه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ت و هه‌واڵ و راپۆرته‌كان به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌ پانتایه‌كی فراوان بگه‌یه‌نێت.
هیوادارین ساڵیاد و یادی 25 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌تان فاكته‌ری زیاتری گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی بڵاوكراوه‌كه‌تان بێت، دوو باره‌ پیرۆبایی و چه‌پكه‌ گوڵی ئه‌م به‌هاره‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ماندووبونتان به‌رز ده‌بینین.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket