riklam

قائیمقامی سلێمانی: رێگه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ ناده‌ین

کوردستان 11:04 AM - 2019-03-12
.

.

قائیمقامی سلێمانی هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ له‌ جێگیربوونی نرخی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت زیادبوونی داهاتی هاوڵاتییان بكاته‌ هۆكارێك بۆ زیادكردنی نرخ ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی زیدبوونی نرخ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-3-2019 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ڕێگه‌ی 32 لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه‌ چاودێری هه‌موو پێویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌كات و به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دواداچوونه‌كانی.

وتیشی: لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت له‌ماوه‌ی مانگێكدا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون  نزیكه‌ی 4 هه‌زار شوێن به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وار پێكده‌هێنرێت به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و خانوو شوێنانه‌ی كه‌ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی شوێنه‌واری ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ ناو شاری سلێمانی.

ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: رۆژانه‌ نرخی هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌مان پێده‌گات كه‌  پێویستی سه‌ره‌كی هاووڵاتییانن و  به‌راوردی ده‌كه‌ین به‌ نرخه‌كانی پێشوتر، بۆیه‌ هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ جێگیری نرخی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت زیادبوونی داهاتی هاوڵاتییان و هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت بكاته‌ هۆكارێك بۆ زیادكردنی نرخ ئه‌وا له‌لایه‌ن قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket