riklam

28 ساڵ پێش ئێستا ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش ئازادكران

کوردستان 10:54 AM - 2019-03-12
.

.

ئه‌مڕۆ 28 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ دا.

له‌ساڵی 1991دا دوای ئه‌وه‌ی بروسكه‌ی راپه‌ڕین له‌ رانیه‌وه‌ لێدرا، رۆژبه‌ررۆژ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی رژێمی پێشوی عیراق راده‌په‌ڕین و ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ئه‌وكاته‌ی رژێمی پێشووی عیراقدا.

وه‌كو شارو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی 12-3-1991 له‌ سه‌عات 8:00 به‌یانییه‌وه‌ خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ی سنوری بادینان دژ به‌ڕژێمی چه‌وسێنه‌ری به‌عس راپه‌ڕین و ناوچه‌كه‌یان  رزگاركرد، پاشان راپه‌ڕینه‌كه‌ گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێ و ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ك له‌ ده‌ست رژێمی پێشووی عیراق ئازادكرا.

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket