فیلمه‌ كوردییه‌كان بۆ فێستیڤاڵی كلات نیسا ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئیتاڵیا

فیلمه‌ كوردییه‌كان بۆ فێستیڤاڵی كلات نیسا ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئیتاڵیا


12/3/2019 09:50:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری كورد جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته‌ نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ فیلمه‌ كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ وڵاتی ئیتاڵیا.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و فێستیڤاڵه‌، به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی كلات نیسای سینه‌مایی كه‌ له‌وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌نجامده‌درێت، وه‌ك نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوم".

وتیشی: "فیلمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی منه‌وه‌ ده‌نێردرێت بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كه‌له‌بواری سینه‌مای جیهانیدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی باشه‌".

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر داوای له‌ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مایی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی‌و هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌وانه‌ی كه‌ خوازیارن فیلمه‌كانیان له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شداری بكات، په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن‌و فیلمه‌كان بنێرن تا هه‌لی به‌شداریكردنیان له‌و فێستیڤاڵه‌دا بۆ بڕه‌خسێنرێت.

جێی باسه‌، ساڵی پار‌و له‌ 26ی ئایاری 2018دا فیلمێكی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌ناوی (ئه‌یلان) به‌شداری خولی ئه‌و ساڵه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی كرد‌و له‌كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.

فیلمی (ئه‌یلان) به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌نێو 437 فیلم كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی 60 وڵاتی جیهان كه‌به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردبوو خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی.

دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر  فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
 
بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ئه‌م لینكه‌ بكه‌ره‌وه‌..

PUKmedia تایبه‌ت

001 (2).jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • جاده‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی بنگرد هه‌ره‌سیهێنا

  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا


                                           

وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌


رۆژی 23-3-2019 لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ یاوه‌ری لێپرسراوی كه‌رت و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆ سه‌ردانی  وه&zwnj...


  ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ فینلاند به‌ڕێوه‌چوو
  له‌به‌ریتانیا تاجه‌گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر