riklam

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 09:49 AM - 2019-03-12
.

.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ك له‌ به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌ پێشنیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ 14-3-2019 بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و له‌ كاته‌كانی شه‌ودا زیاتر ده‌بێت و تا رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: بارانبارینه‌كه‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌، راشیگه‌یاند: ئاسمانی هه‌رێم  هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket