riklam

یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:37 AM - 2019-03-12
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-3-2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ھه‌ولێر كۆببنه‌وه‌و ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ PUKmedia پێشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت منیش وه‌ك ئه‌ندامێكی وه‌فدی یه‌كێتی به‌شدار ده‌بم.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌مه‌كته‌بی سیاسی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیستیحقاقی په‌رله‌مانی و چۆنێتی به‌شداریی كردنی یه‌كێتی له‌كابینه‌ی نوێدا ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: دیاریكردنی كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان بۆ ھه‌نگاوی دوایی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌خودی یه‌كێتی و پارتی خۆیانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ ھاوبه‌شه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ناكرێت.


PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket