riklam

ئێران و عیراق لەبارەی ڤێزەوە گەیشتنە رێككەوتن

عیراق 09:03 AM - 2019-03-12
.

.

بەرپرسێكی ئێران لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە ئاشكرای كردوە كە تاران و بەغدا سەبارەت بە ڤێزەی نێوانیان گەیشتنە ڕێكەوتنێكی گرنگ. دەشڵێت ئەو ڕێكەوتنە تا مانگێكی دیكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پەروێز ئیسماعیلی جێگری ڕاگەیاندنی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران ڕایگەیاندوە، تاران و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێكەوتن كە سەرەڕای مانەوەی ڤێزە لە نێوان هەر دوو وڵات، گەشتیاران و زیارەتكاران هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئەو مەبەستە نادەن.

ناوبراو باسی ئەوەشی كردوە، پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە - بەسرە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەمەش یەكەم ئەنجامی سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی بۆ بەغدا بۆ دانیشتووانی هەر دوو وڵات، هەواڵێكی دڵخۆشكەر بووە.


PUKmedia / جام كوردی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket