riklam

بانكی زانیاری یه‌كێتی:الانصات المركزى سەروەرییەکی کاروانە شکۆدارەکەی مێدیای یەکێتییە

ی.ن.ک‌‌ 01:32 AM - 2019-03-12
.

.

 

بانكی زانیاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌25هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بڵاوكراوه‌ی الإنصات المركزى  یدا بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو ستافه‌كه‌ی ده‌كات.

بەرێز سەرنوسەر و ستافی الانصات المركزى

بابەت پیرۆزبایی

دوای سڵاوێکی گەرم


لە یادی (۲٥)ساڵە و یۆبیلی زیوینی کاروانە بێوچانەکەی بڵاوکراوەی ( الإنصات المركزى) پیرۆزبایەکی گەرم ئاڕاستەی سەرنوسەر و ستافی ماندنەناسەکەی دەکەین. بەردەوامی ئەم کاروانە و تێپەڕاندنی ئەو تەمەنە، دەلالەتی بایەخی ئەم بڵاوکراوەیە لە رەوتی ڕۆژنامەوانی کوردی و حزبیدا. هەروەها سەلمێنەری ئەو ڕاستیەشە، کە سەرباری گەشەی بەردەوامی ڕۆژنامەی ئەلکترۆنی، مەودایەکانی پێویستی و ئاگاداربوون لە هەواڵ و زانیاری و لێکدانەوەی هەلایەنە زیاتر و فراوانتر بوون، کە ئەم خواستەش بە بڵاوکراوەیەکی بەجۆرە بەدی دێت. 

گوزەرکردنی ئەنسات مەرکەزی بە قۆناغەکانی سووری کاری ڕۆژنامەوانیدا، بۆ خۆی ئەزموونێکە و سەروەرییەکی کاروانە شکۆدارەکەی مێدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان- یشە،کە سەرۆک و رابەرمان رەوانشاد ( مام جەلال) هاوکارێکی سەرەکی مانەوە و بەردەوامی هەموو وێستگەکانی بووە.

ئاواتەخوازین تەمەن و کۆششی ئەنسات مەرکەزی هەمیشە  گەش وبڵند بێت و یادی یۆبیلی زێرینی بکەینەوە.

دووبارە پیرۆزە و هەمیشە سەرکەوتوو بن.




بانکی زانیاری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

۱۱ئاداری ۲۰۱۹

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket