riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د:هەموو ساڵیک لە گەشەکردن و سەرکەوتنی زیاتردابن

ی.ن.ک‌‌ 11:48 PM - 2019-03-11
.

.

پەیامی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی یادی دامەزراندنی هه‌واڵنامه‌ی ( الانصات المركزي )


دەقی پەیامەكە.. 


به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی هه‌واڵنامه‌ی ( الانصات المركزي ) لە یادی دامەزراندنی هه‌واڵنامه‌كه‌تان  و گەیشتنتان بە یۆبیلی زێڕین ، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم، دەستی ماندوبونتان دەگوشم ، هەموو ساڵیک لە گەشەکردن و سەرکەوتنی زیاتردابن.  


مامی گەورەمان یەکێک بوو لە خوێنەرانی بەردەوامی هەواڵنامەکەتان ، کە هەمیشە بە گرنگیەوە بابەتەکانی ( الانصات المركزي ) دەخوێندەوە، ئەو گرنگیپێدانەی مام بە هەواڵنامەکەتان ئەو راستیەی  سەلماندوە کە بابەت و زانیارییەکانتان بۆتە بانکێکی زانیاری بەسود بۆ هەموان.


لە ساڵیادی دامەزراندنیدا بە پێویستی دەزانم ، دەستخۆشی لە سه‌رنووسه‌ر و تەواوی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی هەواڵنامەکەتان بکەم ، هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

 

 دووباره‌ ساڵیادی ( الانصات المركزي ) پیرۆزبێت .


شانازئیبراھیم ئەحمەد 

١١-٣-٢٠١٩

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket