riklam

كۆمیته‌ی فینلاند به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی

ی.ن.ک‌‌ 11:27 PM - 2019-03-11
.

.

رۆژی 9-3-2019، له‌ هیلسنكی پایته‌ختی فینلاند وه‌فدی كۆمیته‌ ماڵی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌م ئه‌ندامی سه‌نگه‌ر رشاد محمد مێگفی ناسراو به‌ مام ره‌ش یان به‌سه‌ركرده‌وه‌، وه‌فدی كۆمیته‌ پێك هاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان نبیل محمد امین لێپرسراوی كۆمیته‌ و جبار جمعه‌ لێپرسراوی به‌شی رێكخستنی كۆمیته‌.

مام ره‌ش و خانه‌واده‌ به‌رێزه‌كه‌یان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی وه‌فدی كۆمیته‌یان كرد و زۆر خۆشحاڵ بوون به‌و سه‌ردانیه‌ و ئاماژه‌یان دا كه‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كادیران و ئه‌ندامان ئه‌بێته‌ مایه‌ی دوباره‌ په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتی و ره‌وانشاد مامی گه‌وره‌مان ئه‌ستێره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، پاشان وه‌فدی كۆمیته‌ بۆیانی روون كرده‌وه‌ كه‌  به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سلمێنێ كه‌ یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی خۆی و كادیره‌ دێرینه‌كانی له‌یاد نه‌كردوه‌ و دایم خه‌بات و تێكۆشانیان به‌رز و پیرۆز هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ  و له‌كاتی پێویست ئاماده‌ی هه‌موو پشتگیری و یارمه‌تیه‌كه‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان دا كه‌ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ ناگاته‌ ئاستی دڵٶپێك له‌ خوێنی بێگه‌ری شه‌هیدان و ناگاته‌ ئاستی ساتێك له‌ خه‌باتی پیرۆز و پۆلایینی وره‌ و جوامێری پێسمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان.

ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی تیار الحكمه‌ وه‌فدی كۆمیته‌ی فینلاند به‌شدار بوو له‌ كۆڕی ماته‌مینی شانزه‌هه‌مین ساڵیادی شه‌هیدكردنی محمد باقر الحكیم،. و به‌ ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی حزبه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان و باڵیۆزی ئێراق ئه‌م كۆڕه‌ ده‌ستی پێكرد.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و دواتر زۆر به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنی میوانان كرا و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونیان ،پاشان ده‌س كرا به‌ پێشكه‌ش كردنی په‌یامه‌كان، سه‌ره‌تا په‌یامی تیار الحكمه‌ پێشكه‌ش كرا، په‌یامی دووه‌م په‌یامی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو به‌ زمانی عه‌ره‌بی  له‌لایه‌ن جبار جمعه‌ وه‌ پێشكه‌ش كرا ، به‌شیك له‌ په‌یامی كۆمیته‌ وه‌رگێڕدراوه‌ بۆ زمانی كوردی له‌په‌یامی كۆمیته‌دا  / سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان له‌شه‌ره‌كانیان به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش بۆ ئازاد كردنی شار و گونده‌كان سه‌ركه‌وتنێكی زۆر به‌هێز بوو و حه‌قی خۆمانه‌ شانازی پێوه‌بكه‌ین و شانازی به‌ پاڵه‌وانه‌كانیه‌وه‌ بكه‌ین، بۆیه‌ كه‌ش و هه‌وای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا زه‌مینه‌یه‌كی سازكرد بۆ یه‌كبوونی میلله‌ت كه‌ ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان و هانیان ئه‌دات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كێشه‌كانی لێك تێنه‌گه‌یشتن كه‌ بۆته‌ هۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندی له‌مابه‌ین لایه‌نه‌كان، پاشان حزبه‌كانی تر په‌یامیان پێشكه‌شكرد، دواتر هه‌موو میوانان بانگ كران بۆ ئێواره‌خوانێك كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كرابوو، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ هه‌ڤاڵ مه‌زن بابان لێپرسراوی به‌شی كۆمه‌لایه‌تی هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدی كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداربوو.

PUKmedia جه‌بار جومعه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket