riklam

سەرۆك كۆمار:بەغدا شوێنی بەیەكگەیشتنی وڵاتانە

عیراق 06:31 PM - 2019-03-11
.

.

سەرۆك بەرهەم ساڵح: بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران حەسەن روحانی دەكەم لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، ئەم سەردانە دووپاتكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتمانە كە پەیوەندییەكی جێگیری مێژویی و كۆمەڵایەتی و كلتوری و بەرژەوەندی ئەمنی و سیاسی ئابووری هاوبەشن، ئەو پەیوەندیانە سودیان بۆ گەلی هەردوو وڵات و هەموو ناوچەكەش هەیە.

لەگەڵ جەنابی سەرۆكدا باسمان لە گرنگی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە لە ڕێگەی پەیوەندییە ئابوورییەكان و چالاككردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووری یەكگرتووە لە نێوان هەردوو وڵات كە پەل بكێشێت بۆ سەرجەم ناوچەكە لەڕێگەی دروستكردنی هێڵی ئاسن و  ناوچەی پیشەسازی هاوبەش و هاوكاریكردن لە بوارەكانی وزەو بازرگانی و هەڵگرتنی كۆسپەكانی بەردەم هاتووچۆكردنی گەشتیارانی هەردوولا. پێویستە لە گفتوگۆكانی تایبەت بە چەند خاڵێكی بچوكی بگەینە كۆتایی و بگەینە پانتاییەكی فراوانتر لەو پەیوەندییانە ئەوەش كارێكی پێویستە بۆ هەردوو گەل و هەموو ناوچەكەش.

ئەم سەردانە هەلێكی گرنگ بوو بۆ جەختكردنەوە لە سوپاسگوزاری عیراق  بۆ دۆستەكانی لە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو رۆڵەی كە لە شەڕی دژ داعش گێڕایان، ئەو سەركەوتنە لە عیراق  لە دژی داعش بە دیهات سەركەوتنێكی گرنگ و گەورەیە بەڵام سەركەوتنێكی نا تەواوە چونكە ریشەكێشكردنی بیری لادەر و ریشەكێشكردنی توندڕەوی پێویستیان بە كۆشش و هاوكاری هەرێمی زیاتر هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لە ئاسایشی هاوبەشی نێوانی ئێمە و ئێران و وڵاتانی ناوچەكە دەكەینەوە و، پێویستمان بەهاوكاری یەكڕیزیە بۆ بەگژاچوونەوەو دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی تیرۆر لە وڵاتەكەمان و ناوچەكەدا، ئەوەش پێویستی بەهاوكاری نێوان وڵاتانی ناوچەكە هەیە، بەغدا شوێنی بەیەكگەیشتنی وڵاتانی ناوچەكەیە بۆ لێكتێگەیشتن و هاوكاری لە نێوانیاندا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش بەپلەی یەكەم بۆ روبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویی و تیرۆریستی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیانە و دروستكردنی مەنزومەیەك لە بەرژەوەندی ئابووری هاوبەش لە نێوان گەلانی ناوچەكە بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێ و ناكۆكیەكان.

عیراق لە ساتەوەختێكی مێژویی گرنگدا دەژی، وڵاتەكەمان لە دەرئەنجامی ئەو ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتیانەدا كە لە گۆڕەپانی عیراق دا بەڕێوەچوون نەهامەتی زۆری چەشت ،من گەشبینم كە وڵاتانی ناوچەكە لە گرنگی سەقامگیری عیراق  و پشتیوانیكردن لە سەقامگیری عیراق  تێدەگەن، بە جۆرێك عیراق  ببێتە گۆڕەپانێك بۆ بە یەكگەیشتنی بەرژەوەندی نێوان گەلانی ناوچەكە.

بە جەنابی سەرۆكم وت كەسانێك هەن دەڵێن پێگەی جوگرافی عیراق  قورسەو كێشەو ئاستەنگی زۆری تێدایە، بەڵام لەلایەكی ترەوە بەختەوەرە بەوەی كە دراوسێی ئیسلامی وەك ئێران و توركیای هەیە و بەختەوەرە بەقوڵایی عەرەبی و ئیسلامی، دەكرێت عیراق  ببێتە هۆكاری كۆكردنەوەی لایەنە جیاوازەكانی ناوچەكە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەبەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە و جەختكردنەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەكانی نێوانمان لە بەرژەوەندی و چەمك و بەها هاوبەشەكان، ئێستا كاتی هاتووە كە ناوچەكە بەرەو ئاوەدانكردنەوە و گەشەسەندنی ئابووری هەنگاو بنێت.

سەردانەكەی سەرۆك روحانی سەردانێكی گرنگە و میوانێكی ئازیزی ئێمەیە و هیوادارین كاتێكی خۆش بەسەر ببات و هیوادارین لە میانی دیدارەكانی لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیران و حكومەتدا بگەنە كۆمەڵێك ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنی هاوبەش و گرنگ بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵیانە لە نێوان هەردوو وڵات ، هەندێ چوارچێوە هەن كە لێكتێگەیشتنیان لەبارەوە كراوە و ئەمڕۆ رادەگەیەندرێن هەموویان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و لەبەرژەوەندی سەقامگیری هەرێمیدان و ئەوەش پێشبینی ئێمەیە بۆ ئەم سەردانە.

سەرۆك روحانی: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان سوپای كۆماری عیراق  دەكەم بە گەل و حكومەتەوە بۆ پێشوازی گەرمیان لە شاندی ئێرانی كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەمێنینەوە، ئێمە وا هەست دەكەین لە نیشتمانی دووەمی خۆمانین ، ئەو پەیوەندیانە كە هەردوو وڵات و هەردوو گەل پێكەوە دەبەستنەوە شتێكی نوێ نین و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئەو پەیوەندیانە پەیوەندی ئاینی و كلتوری و مێژوویی و هەرێمین و پەیوەندییەك نین كە دەستبەرداریان بین و پێویستە هەموو توانایەكمان بخەینە گەڕ بۆ بەهێزكردن و بەرەوپێشبردنیان .

ئەو گفتوگۆیانەی كە لە نێوان من و جەنابی سەرۆكدا بەڕێوەچوون گفتوگۆیەكی باش بوون و هیچ خاڵێكی ناكۆك لە نێوانماندا نەبوو ، ئەو پەیوەندییانەی كە ئێران و عیراق  بەیەكەوە دەبەستێتەوە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی ئێرانی و عیراق یدان، ئەو پەیوەندییانە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانن و هیچ گومانی تێدا نییە كە هەموو توانایەكمان دەخەینەگەڕ بۆ پتەوكردنیان و پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان ، دەرفەتی گەورەی هاوكاریكردن لە بوارە جیاجیاكاندا هەیە لە نێوان هەدروو وڵاتدا وەك بواری هاوكاری بازرگانی و وەبەرهێنان و دروستكردنی شاری پیشەسازی و بازاڕی سنوری و پەیوەندی دوو قۆڵی گەشتوگوزاری لە نێوان هەردوو وڵات و وزە و گاز و كارەبا و نەوت و بانك و خزمەتگوزاری تەكنیكی و ئەندازیاری، هەروەها هاوكاریكردنی یەكتری لە بوارەكانی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن و ڕێڕەوی ئاویی وەك ڕوباری ئەڵوەند و چەند پرسێكی پەیوەندیدار بە ژینگە و چەندین پرسی سیاسی و هەرێمی و نێوەدەوڵەتی.

هەردوو وڵات لە ساڵانی ڕابردودا بەهۆی تیرۆرەوە دووچاری چەندین ئاستەنگ و كێشە بووین، هەردوو گەلی ئێرانی و عیراق ی بە هۆی ئەو دیاردە قێزەوەنەوە نەهامەتی زۆریان چەشت، ئێمە لە ڕۆژگارە سەختەكاندا پشتیوانیمان لە سوپای عیراق  كردووە و خۆشحاڵیشین كە شانبەشانی ئێوە وەستابوین ، ئێمە عیراق  بە دەوڵەتێكی گرنگی ناوچەكە لە قەڵەم دادەنێین، ئێمە عیراق  بە دەوڵەتێكی ئیسلامی و عەرەبی گرنگ دادەنێین و لە توانایدایە رۆڵێكی گەورەتر بگێڕێت بۆ دابینكردنی ئاسایش و دروستكردنی پەیوەندی پتەوتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە ، ئێمە دەمانەوێت شانبەشانی عیراق  بوەستین و یەكگرتوو بین نەك دژی یەكتری بین، ئێمە دەمانەوێت زەمینەیەكی هاوبەش بڕەخسێنین و پێشوازی لەوانی تر بكەین و ئەوانیش لەگەڵمان بن ، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە سەقامگیری و ئاسایش و دیموكراسی عیراق ە ، ئێمە دەزانین كە عیراق ی ئارام و سەربەخۆ رۆڵێكی گەورەی هەیە لە دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لە كۆتاییشدا دەمەوێت شتێك بڵێم كە چەندین جاری تر ووتومە، دەمەوێت سوپاسی گەلی عیراق  بكەم بە تایبەتی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لە میوانانی ئێرانی دەكەن بە تایبەت لە ڕۆژانی چلەی ئیمام حسێن دا سڵاوی خوای لێبێت.

ئێمە گرنگیەكی زۆر بەم سەردانە دەدەین، بەم بۆنەیەشەوە سوپاسی جەنابی سەرۆك كۆمار دەكەین و هیوادارین پەیوەندییەكانمان رۆژ لە دوای رۆژ لە سەرجەم بوارەكاندا بەرەو پێشبچن و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی عیراق  و ئێران زیاتر پەرە بسێنن سوپاس.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

 

mbr12.jpeg

mbr13.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket