riklam

كۆمیتەی سوید تاقانەیەكی هەڵەبجە بەسەر دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:45 PM - 2019-03-11
.

.

وەفدێكی كۆمیتەی سوید كە پێكهاتبوون لە ساڵح قەیتولی لێپرسراوی كۆمیتەو پەیمان حەمە تاتە لێپرسراوی بەشی رێكخستنی كۆمیتە بەیاوەری سەردار كۆیی لێپرسراوی كەرت و دەستەی كەرتی ڤێستەرۆس و هەڤاڵ فەلاح رەشید پەیامنێری PUKmedia و گەلی كوردستان رۆژی 10ی ئادار سەردانی ماڵی دڵشاد هەڵەبجەییان كرد لە شاری سالەی وڵاتی سوید.

لەدوای بەخێرهاتن لێپرسراوی كۆمیتە رونیكردەوە كە سەرجەم شەهیدانی دەستی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی شاری هەڵەبجە بەبێ جیاوازی شەهیدی راستەقینەی گەلەكەمانن و بەسەركردنەوەو سازدانی كۆڕو سیمینار بۆ یادی قوربانیەكانی هەڵەبجەو شوێنەكانی تر ئەركێكی نەتەوەیی و حزبین و دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت، بەڵام ئامانج لە دیاریكردنی ماڵی دڵشاد هەڵەبجەیی كە وێڕای ئەوەی هەڤاڵی ناوبراو یەكێكە كەسایەتیە هونەر دۆستە ناسراوەكان و كادرێكی كارای پێشوی ئەنجومەنی كۆمیتە بوە، بەڵام سەردانیكردنی ماڵیان بەمەبەستی ئەوە بو وەك سمبول و نمونەیەكی قوربانیدانی ئەو شارە ستەم لێكراوەیەو هەروەها چەندین تایبەت مەندی تر لەخۆ دەگرێت.

یەكەم:دڵشاد سەرجەم خێزانەكەیان بونەتە قوربانی كە پێكهاتوون لە (باوكی و دایكی و هەردوو خوشكەكەی) لەڕۆژی كیمیابارانكردنەكەی شاری هەڵەبجەی شەهیدكراودا، هەروەها برایەكی دایكیشی لە ساڵی 1979 لە شەڕە گەورەكەی پەرەزان – لە گوندی گوێزە رەش شەهید كراوە.

دوەهەم دڵشاد هەڵەبجەیی ئێستا وەكو شەهیدێكی زیندوو یەكێكە لەو 34 تاقانەییەی جینۆساید كە لە شاری هەڵەبجەدا ماونەتەوە.

لەدوای ئەوەی هەر یەك لە دڵشاد و هەڤاڵ فەلاح ئەحمەد رەشید كە ئەویش یەكێكە لە شەهیدە زیندوەكانی رۆژی كیمیاباران باسیان لە مەرگەسات و چركەساتە تراژدیدیاكانی رۆژی كیمیاباران كرد، وەفدی كۆمیتە هاوخەمی خۆیانی بۆ ئەوان و سەرجەم كەسوكاری قوربانیەكانی هەڵەبجە دەربڕی و دووپاتیانكردەوە كە ئەوان درێژە پێدەری تێكۆشان و ئامانجی شەهیدان دەبن و هەڵەبجەو ئەنفال دوو كەسی زیندون بۆ جینۆسایدی گەلی كوردو ستەمكاری دوژمنانی گەلەكەمان.

PUKmedia  فەلاح رەشید – سوید

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket