riklam

دوای سێ ساڵ مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا

ئابوری 04:56 PM - 2019-03-11
.

.

ئه‌مڕۆ دوو وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی 70 و 80 مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2018_یان به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رگرت و رۆژانی داهاتووش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و وابڕیاریشه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینانیش به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌مڕۆ 11-3-2019 مووچه‌ی مانگى 12ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و دارایی و ئابوری و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا.

وابڕیاریشه‌ سبه‌ینێ 12-3-2010 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌ربگرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایش رایگه‌یاندوه‌: كه‌ لیستی مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتیان ئاماده‌كردوه‌و به‌ڵێنمان پێدراوه‌ سبه‌ینێ به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ وه‌ربگرین.

هاوكات وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، كه‌ پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ خانه‌نشینانیشه‌وه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی هه‌ینی 8-3-2019 له‌ دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، كه‌بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket