riklam

ئەڵمانیا: هاوڵاتیانمان لەتورکیا مەترسیان لەسەرە

جیهان 04:07 PM - 2019-03-11
.

.

ئەڵمانیا رێوشوێنی گەشتکردنی هاوڵاتیانی بۆ تورکیا توندوتۆڵ دەکات و هۆشداری ئەداتە هاووڵاتیانی و ئاشکرای دەکات بەهۆی بیروڕای ئازادەوە ئەگەری دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ئەڵمانی هەیە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ تورکیا لەکاتێکدا هاوڵاتیانی تورکی لەئەڵمانیا هەموو ئازادیەکیان بۆ فەراهەم کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا چەندینجار هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی نەک بەتەنیا بۆ تورکیا بەڵکو پێشتر بۆ هەندێک لەولاتانی عەرەبیش بەتایبەتی لەم دواییەدا لەتورکیا بەهۆی بیروڕای ئازادەوە مەترسی دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان لەسەرە.

ئەم هۆشداریەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتیکدایە کەحکومەتی تورکی لەم دواییەدا مامەڵەیەکی خراپی لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردوە و زانیاریەکان ئەوە دەگەیەنن تیگەیشتنی یاسایی ئەڵمانیا بۆ ئازادی دەربرین لەتورکیا کۆت و پێوەند دەکرێت و وەک تاوان مامەڵەکەی لەگەڵ دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو جەختیکردەوە لەوەی هاوڵاتیانی ئەڵمانی بەئاگابن و ئاشکراشیکرد ژمارەیەک لەڕۆژنامەنوسانی ئەوروپی لەناویاندا ئەڵمانەکان بەبێ هیچ هۆکارێک متمانەی کرکردنیان لەتورکیا بۆ تازەنەکراوەتەوەو هاوڵاتیانی ئەڵمانیش لەدوساڵی ڕابردودا ڕوبەڕووی دەستگیرکردن بونەتەوە لەو ولاتەدا.

ئەڵمانیا هەمیشە هاوڵاتیانی خۆی لەوە ئاگادارکردۆتەوە گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن کێشەو قەیرانی قوڵیان تیایە لەم بارەیەوە پێشتر چەندینجار هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیانیان بۆ نمونە عێراق و سوریاو یەمەن و سۆماڵ و لیبیا نەکەن بەکەمیش هەمان هۆشداریان داوەتە ولاتانی وەک جەزائیرو میسرو لوبنان.

PUKmedia شیهاب عوسمان –ئەڵمانیا:
س: فوکس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket