riklam

بۆڵتن: هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌ر ده‌مێنێت

جیهان 12:44 PM - 2019-03-11
.

.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش هه‌ر ده‌مێنێت و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهانیش خۆیان حه‌شارداوه‌.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی "ئه‌ی بی سی نیوز"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، هێشتا له‌ناوبردنی ته‌واوی تیرۆرستانی داعش دووره‌. سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش كه‌ وتبووی داعش له‌ 100% ی له‌ ناوچه‌كانی سوریا له‌ناوده‌برێن وتی: لێدوانه‌كه‌ی "تره‌مپ" روونه‌و له‌ناوبردنی داعش له‌ رووی هه‌رێمییه‌وه‌ مانای كۆتایهاتنیان به‌ ته‌واوی ناگه‌یه‌نێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرستانی داعش له‌ عراق و سوریا ماون و له‌ ناوچه‌كانی تری جیهانیش خۆیان حه‌شارداوه‌و هه‌وڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket