riklam

د.به‌رهه‌م پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری ئیران ده‌كات

عیراق 12:15 PM - 2019-03-11
.

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی كرد له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11-3-2019 حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ به‌غداو له‌ لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازی لێكرا.

بڕیاریشه‌ سه‌ردانه‌ ره‌سمییه‌كه‌ی رۆحانی بۆ عیراق سێ رۆژ بخایه‌نێت و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چه‌ندین به‌رپرسی پله‌ باڵای عیراق كۆبێته‌وه‌ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ تاوتوێبكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket