riklam

كێ چه‌ند چى ئه‌كات؟

بابەتی گۆڕاو 12:13 PM - 2019-03-11
.

.

كێ چه‌ند چى ئه‌كات؟

سایه‌ق: نیوسه‌عات شۆفێرى، 27 ده‌ققه‌ى جنێو به‌ حكومه‌ت.
ژن: دوو سه‌عات ماڵ پاككردنه‌وه‌، حه‌وت سه‌عاتى بۆڵه‌بۆڵ.
مه‌سئول: چل ده‌قیقه‌ خوتبه‌، سى و پێنج ده‌ققه‌ى درۆ.
كارمه‌ند: شه‌ش سه‌عات ده‌وام، حه‌ڤده‌ ده‌ققه‌ى ئیش.
كرێكار: حه‌وت سه‌عات ئیش، پێنج سه‌عاتى ده‌ست به‌ئاوگه‌یاندن.
په‌ڕله‌مانتار: چوار ساڵ په‌ڕله‌مانتارى، شه‌ش مانگى ده‌وام.
شۆڕشى كورد: سى ساڵ خه‌بات، بیست و دوو ساڵى شه‌ڕى ناوخۆ.
ته‌له‌به‌ى زانكۆ: هه‌شت مانگ ده‌وام، سه‌د و حه‌فتاونۆ رۆژى عوتڵه‌ و موناسه‌بات.
ده‌لاك: بیست ده‌قه‌ سه‌رچاككردن، چاره‌كێكى خه‌ریكى مۆبایل.
پیاوى ته‌عزێ: دووسه‌عات ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌رى رێگا، پێنج ده‌ققه‌ى بۆ فاتیحا و خۆتان خۆشبن.
ئه‌ردۆغان: حه‌وت خوله‌ك لێدوان، شه‌شى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كورد.
گه‌نج: سه‌عاتێك سایه‌قى، په‌نجا ده‌ققه‌ى موخاله‌فه‌.
ڤۆدگا: دووسه‌عات زه‌وق، دوانزه‌ سه‌عاتى سه‌رئێشه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket