riklam

پێناچێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرسی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان یه‌كلاییبكرێته‌وه‌

عیراق 10:53 AM - 2019-03-11
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ دووری ده‌زانێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بابه‌تی ته‌واوكردنی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی حكومه‌تی نوێی عیراق یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.

ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-3-2019، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ تائێستا به‌ به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد-ن كه‌ تائێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ری.

ئه‌لًَماس فازڵ راشیگه‌یاند: به‌دووری ده‌زانم له‌م هه‌فته‌یه‌دا نوێنه‌ران بابه‌تی ته‌واوكردنی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی به‌مزووانه‌ ئه‌و پرسه‌ به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket