riklam

رۆحانی گه‌یشته‌ عیراق

عیراق 09:36 AM - 2019-03-11
.

.

سه‌رۆكی ئێران به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته‌ عیراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆبێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 11-3-2019، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌ عیراق.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ راشیانگه‌یاند: سه‌ردانه‌ ره‌سمییه‌كه‌ی رۆحانی بۆ عیراق سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چه‌ندین به‌رپرسی پله‌ باڵای عیراق كۆبێته‌وه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسێ تاوتوێبكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket