riklam

ئـەمــڕۆ لـە مــێـژوودا

جیهان 08:46 AM - 2019-03-11
.

.

رووداوەكان:
222: كوشتنی ئیمبراتۆر ئیل جبل جنبا، لەگەڵ دایكی جولیا، لە لایەن پاسەوانی ئیمبراتۆری لەكاتی یاخیبووندا، وە لاشەكانیان كە شێوێنرابوون راكێشرا بە شەقامەكانی شاری رۆما پێش ئەوەی بیانخەنە ناو رووباری تیبر.
1824: داگیركردنی شاری (پردی-ئاڵتون كۆپری) لەلایەن (پاشاكۆرە)وە.
1917: هێزەكانی سوپای بەریتانیا بە سەركردایەتی (مۆد) شاری بەغدادیان داگیركرد.
1925: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (دیاری كوردستان) لەبەغداد.
1925: تیمێكی چەكداری سەر بە ڕژێمی توركیا چوونە ناو ریزەكانی هێزی چەكدارەكانی (شێخ سەعیدی پیران) لەباكوری كوردستان.
1970: مۆركردنی رێكەوتننامەی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردەكان لە نێوان حكومەتی عێراقی و كورددا، كە ناسراوە بە رێكەوتنی 11ی ئازار، كە مافی ئۆتۆنۆمی بدرێت بە كورد، و لە لایەن سەدام حسێنی حكومەتی عێراقی و مەلا مستەفای بارزانی سەر بە پێشمەرگەی كوردستان مۆركرا.
1974: ڕژێمی بەعس یاسای ژمارە (33) ی ساڵی (1974) ی لە بارەی ئۆتۆنۆمی كارتۆنی بۆ كوردستان بڵاوكردەوە.
1975: مەلا مستەفای بارزانی و وەفدی یاوەری لە تاران گەڕانەوە دوای ئەوەی چاویان بە شای ئێران كەوت.
1985: میخائیل گۆرباچۆڤ، بوو بە سەرۆكی حیزبی شیوعی سۆڤیەتی.
1990: پەرلەمانی لیتوانی سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لە یەكیەتی سۆڤیەت.
1991: راپەڕینی شاری هەولێر و دەوروبەری.
1991: گەڕانەوەی مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا و هەندێك لەبەرپرسانی تر لە قاسمە ڕەشەوە بۆ ڕانیە.
1994: كوژرانی خاڵە حاجی، لەشاری سلێمانی، ئەندامێكی بەرزی شۆڕشی ئەیلول بوو، پاشان ئەندامی سەركردایەتی حسك.
1995: 11 و 12/3 گرتنی بارەگای لیوایەكی سوپای ڕژێم لە دێبەگە لە لایەن ه.پ.ك.
1996: هەڵبژاردنی جون هاواورد بە سەرەك وەزیرانی ئوسترالیا.
1997: تیرۆركردنی (محێدین رەحیم) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر.
1997: تەقینەوەیەكی سوك لە وێستگەی ئەتۆمی لە یابان كە بووە هۆی بەركەوتنی 40 كرێكار بە تیشكی سوكی ئەتۆمی.
2000: لە هۆڵی (میدیا) لە هەولێر، لەژێر چاودێری سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی، كۆنگرەی دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی (كورد-عەرەب) بەسترا.
2001: مەڵبەندی ئینتەرنێتی زانكۆی سلێمانی لە لایەن مام جەلالەوە كرایەوە.
2004: ڕۆژی هەینی خوێناوی قامیشلی, لە شاری قامیشلی لە ئەنجامی پێكدادانی چەكدارانە لە لایەن هاندەرانی تیپی (الفتوە) ی دێر ئەلزۆر لە دژی هاندەرانی تیپی (جیهاد) ی قامیشلی، لە ئەنجامدا (9-13) كوردی سوریا كوژران, ڕۆژی دواتریش لە ناشتنی تەرمی قوربانیەكاندا رەشە كوژیەكی دیكە ئەنجامدراو بەم شێوەیە خۆپیشاندان و پێكدان تەواوی ناوچەكانی كوردستانی سوریای گرتەوە.
2004: تەقینەوەی شەمەندەفەرێكی ئیسپانی لە مەدرید كە بووە هۆی كوژرانی 190 كەس و برینداربوونی 1800 كەس، كە لە سەختترین كاری تیرۆریستی بوو كە توشی ئیسپانیا بووبێت.
2006: تەرمی (سلۆفۆدان میلۆسۆفیچ) سەرۆكی پێشوی یوگوسلافیا لە زینداندا دۆزرایەوە.
2008: بە چاودێری سەركۆمار و ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێم كۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی دەستی پێكرد.
2009: سەرۆكی فەرەنسە نیكۆلا ساركوزی رایگەیاند كە فەرەنسە دەگەڕێتەوە بۆ سەركرایەتیكردنی هاوپەیمانانی باكوری ئەتلەسی/ ناتۆ، دوای هەستانی سەرۆكە شارل دیگۆل بە پاشەكشەی فەرەنسە لە سەركردایەتیكردن لە ساڵی 1966ز بە بەڵگەی ئینتیمابوونی بۆ ناتۆ پێشێلی سەربەخۆیی فەرەنسەیە.
2010: سبیستیان بینیرا دانرا بە سەرۆكی چیلی لە دوای میشال باشیلی.
2011: زەمینلەرزەیەكی بەهێز لە كەنارەكانی یابان بە پلەی 8,9 پلە بە پێوەری رێختەر كە بووە هۆی لەرینەوەی بیناكانی تۆكیۆ و دەرچوونی ئاگاداریەكان لە شەپۆلەكانی تسۆنامی و ئەو زەمین لەرزەیە بووە هۆی روودانی دزەكردنی ئەتۆمی لە فوكوشوما.

لەدایكبوون:
1544: توركواتۆ تاسو، شاعیری ئیتالی.
1811: ئوربان لوفیری، زانای فەرەنسی لە زانستی فەلەك.
1834: گیڕۆم، نیگاركێشی بەناوبانگی جیهانی لەشاری (ڤیسۆل)ی هاوسنوری سویسرا.
1899: مەلیك فریدریكی نۆهەم، مەلیكی دانیمارك.
1916: هارولد ویلسۆن، سەرەك وەزیرانی مەملەكەتی یەكگرتوو.
1920: نیكۆلاس بلومبرجن، زانای فیزیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1981ز.
1929: محەمەد قەندیل، گۆرانیبێژی میسری.
1932: سەلاح سەقا، دەرهێنەری شانۆی میسری.
1953: لاسزلو بولونی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی رۆمانی.
1955: نینا هاگن، گۆرانیبێژی ئەڵمانی.
1958: غازی موشعیل عەجیل یاوەر، سەركۆماری عێراق.
1961: محمد بن زاید ئالنهەیان، وەلی عەهدی ئیمارەتی ئەبو زەبی.
1969: ترنس هوارد، ئەكتەری ئەمریكی.
1973: جیهان فازیل، ژنە ئەكتەری میسری.
1973: مارتن هیدن، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.
1978: دیدیە دروگبا، یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.
1978: ئەلبرتو لوكی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1980: بول چارنر، یاریزانی تۆپی پێی نەمساوی.
1981: دیفید ئەندرو، ئەكتەری ئەمریكی.
1982: سورا بیرچ، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1987: ئیمی سەمیر غانم، ژنە ئەكتەری میسری.
1991: جاك رودویل، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:
222: ئیل جبل، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1425 پ ز: تحتمسی سێیەم، شەشەم فیرعەونی خێزانی هەژدەیەم.
1895: ئەدوارد تۆلدە، زانا و ڕۆژهەڵاتناس و گەڕۆكی ناوداری جیهان.
1965: منیرە المهدیە، ژنە گۆرانیبێژی میسری.
1971: پاپا كیرلسی شەشەم، پاپای كەنیسەی قیبتی ئەرسۆزكسی.
1991: حەمە ڕەش (شێخ محەمەدی شێخ كەریم) لە دووز.
1994: خاڵە حاجی، لەشاری سلێمانی، ئەندامێكی بەرزی شۆڕشی ئەیلول بوو، پاشان ئەندامی سەركردایەتی حسك.
2002: جیمس توبن، ئابوریناسی ئەمریكی وەرگری خەڵاتی نۆبڵی زانستە ئابوریەكانی ساڵی 1981ز.
2006: سلۆبۆدان میلۆسۆڤیج، سەرۆكی كۆماری سربیا و شاخی رەش.
2010: فوئاد زەكەریا، ئەكادیمی میسری.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی چەسپاندنی سەربەخۆیی لە لیتوانیا.
جەژنی لاوان لە زامبیا.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket