riklam

له‌ناوخۆی داعش هه‌وڵی كوشتنی به‌غدادی ده‌درێت

جیهان 10:06 PM - 2019-03-10
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه‌له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات، كه‌دوای رزگاربوونی له‌هه‌وڵێكی كوشتن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌میدیاكانی وتووه‌:" یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه‌له‌شارۆچكه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستگیركراوه‌، دانی به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی بۆمبێك له‌سه‌ر رێگه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی دانراوه‌، له‌شارۆچكه‌ی باغوز به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی تر هه‌ڵاتووه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" داعش تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆی هاتووه‌و ژماره‌یه‌ك له‌تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت بیكوژن و جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ دابنێن و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپه‌ به‌یعه‌تیان به‌رامبه‌ری شكاندوه‌و خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوه‌".


PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket