riklam

بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی درا

ئابوری 09:59 PM - 2019-03-10
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌كات.


له‌نوسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و فێته‌رنه‌ری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا هاتووه‌:" ئه‌مڕۆ 10ی 3ی 2019 ده‌رچووه‌و گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كردووه‌. كه‌ تێیدا هاتووه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی له‌ 15ی 3ی 2019، تاوه‌كو 14ی 6ی 2019.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی، بۆ هاتنی وه‌رزی زاوزێی ماسی گه‌ڕاندۆته‌وه‌و جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه‌ كه‌ راوكردنی ماسی له‌ڕێی كاره‌باو مادده‌ ژه‌هراویی و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له‌گشت وه‌رزه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه‌.


 PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket