riklam

شه‌ڕه‌ گه‌وره‌ی باغوز ده‌ست پێده‌كات

جیهان 09:52 PM - 2019-03-10
.

.

وابڕیاره‌ شه‌ڕڤانان  به‌پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌وره‌ترین هێرش بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شارۆچكه‌ی باغوز له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ بكه‌ن.

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌رۆژی شه‌ممه‌وه‌ هیچ هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی له‌ناو شارۆچكه‌ی باغوزه‌وه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

وتیشی: ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هێرشه‌ گه‌وره‌كه‌ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی باغوز ده‌ست پێ بكه‌ن و به‌ته‌واوی له‌داعشی پاكبكه‌نه‌وه‌.

رونیشكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك تیرۆرست هه‌وڵیانداوه‌ له‌ڕێگه‌ی قاچاخه‌وه‌ هه‌ڵبێن به‌ڵام به‌شێكی كوژراون و ده‌ستگیركراون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket