riklam

چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ئابوری 09:28 PM - 2019-03-10
.

.

ئه‌و په‌روه‌ردانه‌ی لیستی مووچه‌كانیان بێ پاشه‌كه‌وت ئاماده‌نیه‌ به‌لیستی جیا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مانگی 12 وه‌رده‌گرن.

مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ رایگه‌یاند، هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك لیستی مووچه‌ی ئاماده‌بێت سبه‌ینێ‌ مووچه‌ به‌بێ‌ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرێت.

وتیشی، ته‌نها دوو په‌روه‌رده‌ ماون لیستی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و هه‌موو په‌روه‌رده‌كانی تر لیستی مووچه‌یان ئاماده‌كردوه‌و سبه‌ینێ‌ ئه‌توانن چه‌كی پاره‌كه‌یان ببه‌ن بۆ گه‌نجینه‌و مووچه‌ وه‌ربگرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ، مامۆستایان دڵنیا ده‌كات مووچه‌ به‌بێ‌ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرن و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن به‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سبه‌ینێ 11ی ئازار له‌هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه‌، به‌ڵام گه‌نجییه‌كان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو وه‌رده‌گرن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket