riklam

ڕێكه‌وتن و دڵخۆشی خه‌ڵك

بیروڕا 09:10 PM - 2019-03-10
.

.

رێكه‌وتنی یه‌كێتی وپارتی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه‌ی هه‌بوو له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دا سه‌رجه‌م چینو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌هیوایه‌كی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌و هیوایه‌ی كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم  كابینه‌یه‌كی به‌هێزده‌بێت  له‌خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانداده‌بێت یه‌كێتی به‌پێ ی پێگه‌ی سیاسی و ئابوری و جه‌ماوه‌ری خۆی له‌سه‌رجه‌م  جومگه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی حكومه‌ت به‌شداری كارای ئه‌بێت  له‌پێناوی خزمه‌ت و (ئارامی و هه‌لی كار)  حكومه‌تی داهاتوو به‌شداری  كارای  یه‌كێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تر ده‌بێته‌ حكومه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێناوی چاك سازی و  بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری  و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ و داڕشتنی به‌رنامه‌ی  تۆكمه‌  بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هه‌رێمێكی وه‌به‌رهێنه‌ر له‌بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاریدا به‌ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی خه‌ڵكی دڵخۆشن حكومه‌تی داهاتوو ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری یاسا زیاتر دێته‌ كایه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای  ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه‌ جوڵه‌ی بازاڕ و بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه‌ ، جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گه‌شبینیه‌ وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئاینده‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیان حكومڕانی به‌بێ یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ناچێت.


نوسینی / عبدالله حاجی سعید


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket