riklam

خاتوو شاناز: داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان ده‌بم

ی.ن.ک‌‌ 09:01 PM - 2019-03-10
.

.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نه‌هیشتنی دیارده‌كانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان ، ده‌بێت كاری جدی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان بكرێت.
 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10-3-2019 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ( ی.ن.ك ) له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی تۆڕی نێوده‌وله‌تی بۆبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ژنان له‌سوید و یه‌كێتی ژنانی كوردستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كاروباری تۆڕه‌كه‌یان له‌ هه‌ریمی كوردستان ، سه‌ردانی به‌رێزیان كردبوو.

له‌ دیدارێكدا وه‌فدی میوان ستایشی هه‌وڵ و خه‌مخۆری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د یانكرد له‌ رابردوودا بۆ پشتیوانیكردن و به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی ژنان كه‌ داكۆكیكارێكی راسته‌قینه‌ی ژنانه‌ و هه‌میشه‌ ده‌رگای واڵایه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوایانكرد خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) هاوكار و پشتیوانیانبێت .

هاوكات وه‌فدی میوان به‌ووردی به‌رنامه‌و كاره‌كانی خۆیان بۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د  روونكرده‌و و داوایانكرد هاوكار و یارمه‌تیده‌ریانبێت به‌تایبه‌ت بۆ كاركردن له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی ئه‌و كچ و ژنانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ زۆره‌ ملێ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشتیوانی خۆی نیشانداو  دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هاوكار و پشتیوانیان ده‌بێت بۆ نه‌هیشتنی ئه‌و دیاردانه‌ له‌ كۆمه‌ڵدا ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاك به‌رامبه‌ر مافه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ یاساییه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان له‌ په‌رله‌مان و چه‌سپاندنی یه‌كسانی مافه‌كان له‌ نێوان ژن و پیاودا.


PUKmedia تایبه‌ت

74.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket