riklam

له‌سه‌ر كوتانی منداڵان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ناكۆكن

عیراق 08:15 PM - 2019-03-10
.

.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیراق ده‌یه‌وێت باشترین كوتان (لقاح) بۆ منداڵانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ته‌رخانبكرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌یه‌وێت تێچووی كه‌می تێبچێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ گفتوگۆی چڕ له‌نێوان لیژنه‌ی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روویدا، بابه‌تێكی هه‌ستیار ماوه‌ته‌وه‌ بۆ دابینكردنی كوتان (لقاح) كه‌ وه‌زاره‌ت به‌ بیانووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ ده‌یه‌وێت به‌ تێچوویه‌كی كه‌متر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رێخراوی (یونیسێف) ئیمزا بكات، ئێمه‌ش له‌ په‌رله‌مان پێمانوایه‌ بێ گوێدانه‌ تێچووه‌كه‌ی پێویسته‌ وه‌ك ساڵانی پێشوو لقاحاتی باشترین جۆره‌ جیهانیه‌كان دابینبكرێت به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌م ساڵ نزیكه‌ی 900 ملیار دینار بۆ ته‌ندروستی له‌ بودجه‌ی عیراقدا زیادكراوه‌.

وتیشی: تاكه‌ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار كه‌له‌ ستانداردی جیهانیدا مابێته‌وه‌ ڤاكسینه‌كان بووه‌، ناكرێت و نابێت به‌ بیانوی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی له‌ ئاستی ئێستا دابه‌زێت، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانه‌ له‌دوای شه‌ڕی داعش بودجه‌ی زیاتر بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌رخانبكرێت، بودجه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خوێندن و گه‌شه‌پێدان و ته‌ندروستی نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌هه‌وڵداین حكومه‌ت رازی بكه‌ین كه‌ سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن بۆ ته‌ندروستی په‌یڕه‌و نه‌كات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا بكات ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی دابه‌زاندنی كوالتی له‌ ئه‌ستۆبگرێت كه‌ هه‌میشه‌ منداڵ و هاووڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی عیراق و كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket