riklam

عیراق چه‌ك و زرێپۆش دروستده‌كات

عیراق 07:24 PM - 2019-03-10
.

.

به‌رپرسێكی پێشووی سه‌ربازی عیراق ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق  چه‌كی مامناوه‌ند و سووك و زرێپۆشی سه‌ربازی دروستكردووه‌.

له‌لێدوانێكیدا تایبه‌تدا بۆ PUKmedia عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق چه‌ند جۆره‌ چه‌كێكی مامناوه‌ند و سووك و زرێپۆشی دروستكردووه‌.

ئه‌م وته‌یه‌ی خه‌ڵه‌ف له‌كاتێكدا دێت كه‌ پێشانگایه‌كی سه‌ربازی له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی 170 كۆمپانیا له‌23 وڵاتی جیهان كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێدا عیراقیش چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌ربازی نوێی خۆی نمایش كرد كه‌ دروستكراوی خۆیه‌تی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket