riklam

داعشێكی بیانی: داعش خۆی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كاته‌وه‌

جیهان 06:56 PM - 2019-03-10
.

.

داعشێكی زیندانی له‌ژێر ده‌ستی كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیتالیایه‌ باس له‌ئاماده‌كاری داعش ده‌كات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ناو خاكی عیراق و سوریا.

منسف مغایر چه‌كداری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیتالی رایگه‌یاندوه‌:" داعش به‌سه‌دان كه‌سی له‌عیراق و سوریا به‌قاچاخ بردوه‌و كۆیكردونه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێت خۆی بسازێنێته‌وه‌و تۆڵه‌ بكاته‌وه‌".


ئه‌و چه‌كداره‌ بیانیه‌ی داعش، كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌ كوردێك كردوه‌، ویستویه‌تی هه‌ڵبێت و له‌وگروپه‌ دوربكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام له‌شاری باغوز ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌یان كردوه‌و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" سه‌ركرده‌كانی داعش هیچ یاساو رێسایه‌كیان نیه‌و پاره‌ ده‌دزن و ده‌یبه‌نه‌ توركیاوه‌و به‌شێكی  زۆریان به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵاتوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" داعش هیچ یاسایه‌كی دادپه‌روه‌ری نیه‌و ته‌نها ده‌دزێت و ده‌كوژێت  و خه‌ڵكانی تریش به‌كوشت ده‌دات".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket