riklam

توركیا.. زیاتر له‌نیو ملیۆن كه‌س ده‌ستگیركراون

جیهان 06:46 PM - 2019-03-10
.

.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرایكردوه‌، له‌سه‌روبه‌ندی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی جولای 2016 ه‌وه‌ تاكو ئێستا 511 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون.

سڵێمان سویللۆ  وه‌زیری ناوخۆی توركیا، رایگه‌یاندوه‌:" له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 511 كه‌س ده‌ستگیركراون و 30 هه‌زارو 812 كه‌س  هێشتا له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كاره‌كه‌یان ده‌ركراون و زیاتر له‌ پێنج هه‌زاری تر سڕكراون له‌كاره‌كانیان".

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:"له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا كارمه‌ندی ئه‌منی و دادوه‌ری و مامۆستای زانكۆیان تێدایه‌".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket