riklam

دوعاى فیمینیستێكى كورد.

بابەتی گۆڕاو 03:35 PM - 2019-03-10
.

.

دوعاى فیمینیستێكى كورد.

× جه‌لالى په‌ڕله‌مان و وه‌زعى عێراقیش عه‌ینه‌ن من په‌رێشانن.
-نووسراوى سه‌ر زوڵفى له‌یلا-

× خه‌به‌رى جه‌ریده‌ كوردییه‌كان ئه‌غڵه‌بیان وه‌كو من وان.
-لێدوانى چایه‌كى سارد-
× هه‌ڤاڵ گیان ئاگایه‌كت لێمان بێ.
-تكاى مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك له‌ ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند-

× رۆڵه‌ گیان ئێمه‌ به‌و هه‌موو جوانى یه‌وه‌ خیانه‌تمان لێ كرا، تۆ چیت؟؟!
-نامه‌ى دڵدانه‌وه‌ى كارداشیان بۆ حیزبێك-

× به‌گم سه‌هۆڵه‌كه‌ ئێستا زۆر قه‌ره‌باڵغه‌، ئه‌مر بفه‌رموو بچین سه‌رودڵیان بگرین.
-مه‌سیجى مفه‌وه‌زێكى مرور بۆ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى-

× ئه‌و كاته‌ى كه‌ حسابیان بۆ ئێمه‌ ئه‌كرد، دینارێ سێ دۆلار بوو.
-ده‌رده‌دڵى رێكخستنێكى كۆن-

× ئه‌ترسم كابرا حه‌زى لێ بكات وا زوو زوو دێت بۆ فه‌حسى پرۆستات.
-قسه‌ى دكتۆرێك له‌ دڵى خۆیدا-

× به‌ پاره‌ى ئێمه‌ باوكت ئه‌یتوانى پرادۆیه‌كت بۆ بكڕێ.
-سه‌راحه‌تى یه‌كێك له‌ ته‌زبیحه‌ ونبووه‌كان-
× نه‌خێر، من له‌ (زاله‌) زه‌عیفترم.
-زاكیره‌ى كورد له‌ دیدارێكدا-

× قورعانه‌كه‌ ئه‌م سكه‌شم كوڕ بێ.
-دوعاى فیمینیستێكى كورد-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket