riklam

دكتۆرای فه‌خری به‌ عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ ده‌به‌خشرێت

ئەدەب وهونەر 02:55 PM - 2019-03-10
.

.

له‌پێناو ته‌مه‌نێك خزمه‌ت به‌ زمان و ئه‌ده‌ب و وه‌رگێڕانی كوردی، زانكۆی كۆیه‌ دكتۆرای فه‌خری به‌خشی به‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕه‌سوڵ سوڵتانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-3-2019 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا كه‌ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه‌، مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و سیاسی تێدا به‌شداربوون زانكۆی كۆیه‌ له‌پێناو ته‌مه‌نێك خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی دكتۆرای فه‌خری به‌خشیه‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌توانای گه‌له‌كه‌مان.

سوڵتانی وتیشی: پێشتر زانكۆی كۆیه‌ دكتۆرای فه‌خری به‌ هه‌ریه‌ك له‌  سه‌رۆك مام جه‌لال ، د.عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ و د. كه‌مال مه‌زهه‌ر به‌خشی بوو و ئه‌مجاره‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵاحه‌سه‌ن زاده‌ دكتۆرای فه‌خری ئه‌و زانكۆیه‌ی پێبه‌خشرا له‌پێناو چه‌ندین ده‌یه‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی.

 چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی له‌وانه‌، حه‌مه‌دۆك، گێله‌پیاو، دان چه‌رموو، مه‌ته‌لۆكه‌ی هوه‌یدا، نزا بۆ ئارمێن،دێزه‌، بیره‌وه‌ری دوورخراوه‌یه‌ك.

چه‌ندین كتێبیشی نووسیوه‌ له‌وانه‌، نیو سه‌ده‌ تێكۆشان، كورد و كوردستان، ئه‌زموون و خه‌بات و سه‌دان وتار و بابه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket