riklam

سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌ ئه‌سیوبییه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 02:28 PM - 2019-03-10
.

.

فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌سیوبی به‌ 157 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیانله‌ده‌ستدا.

راگه‌یاندنی ره‌سمی ئه‌سیوبیا رایگه‌یاندوه‌، ربه‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات 8:44 ده‌قیقه‌ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌سیوبی به‌ناوی بیونغ 737 كه‌ به‌نیازبوو به‌ره‌و پایته‌خت (كینیا) بڕوات كه‌وته‌خواره‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی رادیۆی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌،  له‌فڕۆكه‌كه‌دا 157 كه‌سی تێدابووه‌، كه‌ 149 كه‌سیان سه‌رنشین بوون و 8 كه‌سی دیكه‌شیان كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌ بوون و له‌ 33 ده‌وڵه‌تی جیهانه‌وه‌ له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بوون و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket