riklam

فڕۆکەیەکی ئەسیوبی بە 157 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

جیهان 11:45 AM - 2019-03-10
.

.

فرِۆكه‌یه‌كی ئه‌سیوبی به‌ 157 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌، به‌ڵام تائێستا ژماره‌ی ته‌واوی قوربانییه‌كان نه‌زانراوه‌.

وته‌بێژێك به‌ناوی هێڵی ئاسمانی ئه‌سیوبییه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات 8:44 ده‌قیقه‌ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌سیوبی به‌ناوی بیونغ 737 كه‌ به‌نیازبوو به‌ره‌و پایته‌خت (كینیا) بڕوات كه‌وته‌خواره‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا ژماره‌ی قوربانییه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام له‌فڕۆكه‌كه‌دا 157 كه‌سی تێدابووه‌، كه‌ 149 كه‌سیان سه‌رنشین بوون و 8 كه‌سی دیكه‌شیان كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌ بوون.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket