riklam

لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

عیراق 10:46 AM - 2019-03-10
.

.

به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، لیژنه‌یه‌كی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-3-2019 تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ لیژنه‌یه‌كی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنییه‌تی خه‌رجكردن و دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كۆببێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: تاكو ئێستا كاتی چوونی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌غدا دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌بێت.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket