riklam

رۆشنبیری سلێمانی رۆژی جلی كوردی به‌رز راده‌گرێت

ئەدەب وهونەر 10:14 AM - 2019-03-10
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی یادی جلی كوردی ده‌كاته‌وه‌و به‌ بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ له‌ فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی چالاكییه‌ك رێكده‌خات.

دیاره‌ هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌نی كلتورو دابونه‌ریتی خۆیه‌تی مانه‌وه‌ی كلتورو جل و به‌رگیان ده‌بێته‌ ره‌مزێكی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌روه‌رییه‌ بۆ ئه‌و میلله‌ته‌، میلله‌تی كوردیش هه‌ر وه‌ك میلله‌تانی تر خاوه‌نی كلتورو دابونه‌ریتی خۆیه‌تی، جلی كوردیش كه‌یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی ره‌مزی كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد.

بۆ به‌رزراگرتنی ئه‌م به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌ هاونیشتیمانیانی كوردستان، رۆژی 10ی ئاداری هه‌موو ساڵێك یادی جلی كوردی ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بۆنه‌ و چالاكی له‌م رۆژه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانیش، چه‌ندین چالاكی به‌و بۆنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی له‌ فامیلی مۆڵی چالاكییه‌ك‌ رێكده‌خات.

چالاكییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی، له‌ ژێر ناونیشانی ( جلی كوردی سیمای نه‌ته‌وه‌یه‌ك) كه‌نمایشكردنی جل و به‌رگی ره‌سه‌نی كورده‌وارییه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو خانمه‌دیزاینه‌ر (گوڵزارخان و هه‌وارخان) له‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌ئێواره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی رۆشنبیری سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket