riklam

داعش 50 تۆن ئاڵتونی له‌عیراق به‌تاڵان بردوه‌

عیراق 09:34 PM - 2019-03-09
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی سه‌در، ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی عیراق ئاشكرا ده‌كات، كه‌له‌بانكه‌كانی عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌تاڵان براوه‌.


حاكم زاملی سه‌ركرده‌ له‌ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاندوه‌:" داعش 50 تۆن ئاڵتون و 400 ملیۆن دۆلاری له‌بانكه‌كانی عیراق به‌تاڵانبردوه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ده‌بێت حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ر  ئاڵتونه‌ دزراوه‌كانی داعش له‌باغوز گرتووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن".


جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" ده‌بێت ئه‌و سه‌ركرده‌ عیراقیانه‌ی داعش كه‌له‌ سوریا ده‌ستگیركراون راده‌ستی عیراق بكرێنه‌وه‌و به‌تاوانی كوشتنی  خه‌ڵكی بێتاوان دادگای بكرێن".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket