سه‌رۆك كۆمار: به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كاری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه
عیراق 09:20 PM - 2019-03-09.
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ر یاسای توند و یه‌كلاییكه‌ره‌وه كارێكی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه له نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌دا بۆ ڕاگرتنی گه‌نده‌ڵی و داخستنی ده‌روازه‌كانی و به گژاچوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی بۆ گێڕانه‌ی سامانه دزراوه‌كانی وڵات.
له وته‌یه‌كیدا كه له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له وه‌رزی نوێی ته‌شریعیدا پێشكه‌شی كرد. سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه كرد گه‌نده‌ڵی وه‌ك تیرۆر بونیادنان و پێشكه‌وتن په‌ك ده‌خات، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و دادوه‌ریدا.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك رایگه‌یاند: پێویسته ڕۆڵی چاودێری په‌رله‌مان چالاك بكه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی ئازاد بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسیانه بێت ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه و ئازایانه له دژی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران كار نه‌كه‌ن ئه‌وا كۆششه‌كان به‌فیڕۆ ده‌چن و پێویسته د‌رك به‌وه بكه‌ین كه پشودرێژی هاووڵاتیان كۆتایی دێت.
سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهاتووه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و به‌نرخه و گه‌له‌كه‌مان مافی خۆیه‌تی شانازی پێوه‌بكات، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بچه‌سپێنین چونكه مه‌ترسی تیرۆر هێشتا ماوه هه‌روه‌ك چۆن ڕۆژێك پێش ئێستا بینیمان پاشماوه‌كانی داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبیان دا، وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی ئه‌و ڕوداوه تاوانكارانه گورزێكی به‌هێزه بۆ ئه‌و پاشماوانه.
ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش ده‌قی ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره :
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ڕێز
جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت.
سڵاوتان لێبێت به سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌و ڕۆڵه گرنگ و زیندووه به‌رز ده‌نرخێنم كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانیه‌وه ده‌یگێڕێت، قه‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كه كۆڵه‌كه‌ی سیسته‌می ده‌ستوورییه به‌رز ده‌نرخێنین كه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كات.
به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی ته‌شریعی نوێیه‌وه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم بۆ كاری به‌رده‌وام كۆششی دڵسۆزانه‌تان كه گوزارشت له ئاواته‌كانی گه‌ل و چاوه‌ڕوانیه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بۆ ده‌ستكه‌وتی ده‌ركردنی یاساكان و گێڕانی ڕۆڵی چاودێری خۆی به تایبه‌ت كه چاوه‌ڕه‌وانیه‌كان له په‌رله‌مان زۆرن نه‌خواسته له‌م ساته مێژووییه‌ی عێراقدا، كه ساته‌وه‌ختی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه شایسته‌یه‌كی گه‌وره و ئاسته‌نگی مه‌ترسیداردا كه هه‌ندێكیان متمانه‌ی هاووڵاتیان به پرۆسه‌ی سیاسی و چینی سیاسی ده‌خه‌نه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه كه پێویسته به سه‌ركه‌وتوویی تێیپه‌ڕێنین. ئه‌و جۆره به‌ره‌نگارییه ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا كار بكه‌ین بۆ ریفۆرمی ریشه‌ییانه كه هه‌ندێكیان زیاد له پێویست دواكه‌وتوون.
ئێمه له‌به‌رده‌م ئیستحقاقی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیداین، له‌به‌رده‌م ئیستحقاقی كۆتاییهێنان به‌و گێژاوی قه‌یرانه‌ین كه به درێژایی چه‌ندین ساڵ دووچاری وڵاته‌كه‌مان بووه، هه‌روه‌ها له به‌رده‌م ئیستحقاقی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییداین نه‌ك پاساوهێنانه‌وه بۆ قه‌یران و كێشه‌كان.
خوشك و برایانی به‌ڕێز هاووڵاتی د‌رك به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر حه‌قه و ئاسایش و ئارامی له وڵاته‌كه‌یدا هێشتا پێویستیان به كاری زۆره، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له دژی داعش به‌ده‌ستهات سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و نرخدار بوو، گه‌له‌كه‌مان مافی خۆیه‌تی شانازی پێوه بكات و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه نابێت به كه‌م بزانرێت ، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بچه‌سپێنین چونكه مه‌ترسی تیرۆر هێشتا ماوه هه‌روه‌ك چۆن پێش چه‌ند ڕۆژێك بینیمان پاشماوه‌كانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیان دا، ڕه‌نگه وه‌فاداریمان بۆ شه‌هیدانی ئه‌و ڕووداوه گورزێكی به‌هێز بێت بۆ پاشماوه‌كانی داعش.
ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێت كاری ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌هێزتر بكه‌ین و پێویستمان به پته‌وكردنی یه‌كڕیزی ناوخۆ و زیادكردنی هاوكاری دڵسۆزانه‌ی كاری هه‌ر ئێمه‌یه چونكه تیرۆر هێشتا له جموجۆڵه‌كانی به‌رده‌وامه و مۆڵه‌گه‌كانی له چه‌ندین وڵات ماون و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌مووان.
جگه له ئاسایش و دڵنیایی و ئاشتی هاووڵاتیانمان پێویستیه‌كی زۆریان به خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دۆسیه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌مدا بێت، هه‌ندێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ش بۆ هاووڵاتی و پێداویستی ڕۆژانه‌ی ئێجگار گرنگ و مه‌ترسیداران و هه‌ندێكیشیان پێویستیان به ریفۆرمه له سیسته‌می سیاسی و مه‌نزومه‌ی حوكمڕانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و به‌رپرسیارێتین كه به‌هایان له سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تیه‌دا ئێجگار هه‌ستیاره و به ئه‌رێنی بێ یا نه‌رێنی كارمان تێده‌كات.
ئه‌م بارودۆخه وامان لێده‌خوازێت كه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسیه‌كانی تێبگه‌ین ئه‌وه‌ش كۆششێكه ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ و به‌هێزكردنی وێنه‌ی عێراقی دیموكراتی فیدرالی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌و كات عێراق به‌هێزتر و به‌تواناتر ده‌بێت له پته‌وكردنی بونیادی دیموكراسی و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی ، یا له ڕۆڵی ئه‌رێنیانه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیدا به جۆرێك كه مایه‌ی سه‌قامگیری و لێكتێگه‌یشتن بێت به ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌م پاشان له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه ڕه‌واكانی ئه‌وانی تر ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان به لێكتێگه‌یشتن و به‌هێزكردنی خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت كه لایه‌نه ناكۆكه‌كان و هه‌رێمیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مافی گه‌لانی ناوچه‌كه و ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی و شكومه‌ندی.
له‌م بارودۆخه‌دا و له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌ركانه‌دا پێویسته كاری هاوبه‌شانه له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاندا بكرێت به تایبه‌ت هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن جه‌خت له گرنگی پشتیوانیكردنی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م حكومه‌ته به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدلمه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه گرنگه‌كه‌ی خۆی بگێڕێت چ له بواری پاراستنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا بێت یا له ده‌ربڕینی متمانه‌ی عێراقییه‌كاندا بێت له سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
گومانی تێدا نییه كه ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاری كارێكی ئێجگار پێویسته، پێویستیه‌كی تریش هه‌یه كه بریتیه له كاری ڕاسته‌قینه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
خوشك و برایانی به‌ڕێز دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیدارترین به‌رپرسیارێتیه، شه‌ڕكردن له دژی گه‌نده‌ڵی هیچی له شه‌ڕكردن له دژی تیرۆر كه‌متر نییه، گه‌نده‌ڵی رووه‌كه‌ی تری تیرۆره به‌ڵكو ناشرینترین وێنه‌ی تیرۆره ،بۆیه له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی كارێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه ،ده‌بێت هۆی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕی تیرۆر و توندوتیژی له وڵات‌دا.
گه‌نده‌ڵیش وه‌ك تیرۆر بونیادنان و پێشكه‌وتن په‌ك ده‌خات، بۆیه پێمانوایه ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی یاسای توند و ره‌ق بۆ كۆتاییهێنانی به گه‌نده‌ڵی و داخستنی ده‌روازه‌كانی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی و گێڕانه‌وه‌ی سامانه دزراوه‌كان كارێكی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شه له نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگا ،له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته ڕۆڵی چاودێری په‌رله‌مانی چالاك بكرێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی پیشه‌ییانه‌ی ئازاد له هه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسیانه، ئه‌وه‌ش كۆششێكه پێویسته بۆ پشتیوانیكردن له كاره‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا.
به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته كار بكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا، ئه‌و كاره یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی سه‌قامگیری و ئاسایش و دڵنیایی هاووڵاتیان، له به‌رئه‌وه پێویسته پشتیوانی له ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت بكه‌یت.
ئه‌وه‌ی له‌و ڕێوشوێنانه‌دا گرنگه جگه له دڵنیایی هاووڵاتی بریتیه له هاندانی وه‌به‌رهێنه‌كان بۆ كاركردن به دڵنیایی و ئازادانه له به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكان بۆیه ده‌بێت ژینگه‌ی دروستی وه‌به‌رهێنان بڕه‌خسێت بۆ بونیادنانی وڵات و دابینكردنی هه‌لی كار و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری، ڕه‌نگه كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی پێویستی به نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان هه‌بێت ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێت به كاری یاسادانان پشتیوانی له كۆششه‌كانی حكومه‌ت بكرێت، ئێوه‌ش له‌و بواره‌دا ده‌توانن كاری زۆر بكه‌ن كه به جۆرێك ببێته هۆی جوڵاندنی پرۆژه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران و ڕاكێشانیان بۆ وڵاته‌كه‌مان كه ژینگه‌یه‌كی نمونه‌ییه بۆ وه‌به‌رهێنان به تایبه‌ت ئێمه به‌رپرسیارێتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌مان له‌سه‌ر شانه كه تیرۆر وێرانی كردون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتی ڕه‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌ی ئاواره‌كان .
به‌سره‌مان له پێشه كه پێویستی به بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژیانێكی ئازاد و شكومه‌ندانه‌یه بۆ هاووڵاتیه‌كانی. پێویسته به پڕۆژه كار بۆ بونیادنانی ئه‌و شاره مه‌زنه بكه‌ین به جۆرێك وای لێبكه‌ین ببێته وێنه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ دواڕۆژی سه‌رجه‌م شاره‌كانمان.
جێی داخه گه‌له‌كه‌مان له شار و گونده‌كاندا له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره سه‌رده‌مییه‌كانی شارستانی و نوێگه‌رییدا بژین، ئه‌وه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، ئێمه له عێراق‌داین، له وڵاتی پڕ له خێر و بێر و سامان ، ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌ڵنه‌سینه‌وه كه‌س ده‌ستی یارمه‌تیمان بۆ درێژ ناكات و پێویسته هه‌ستینه سه‌ر پێ.
جێی داخه به درێژایی ئه‌م چه‌ندین ساڵه بزوتنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان په‌كی بكه‌وێت، كارێكی له‌و جوره ده‌بێته هۆی دابینكردنی هه‌لی كار و نه‌هێشتنی بێكاری ، وه‌به‌رهێنان له توانایدایه زۆر شتمان له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش بكات ئه‌وه جگه له ئه‌ركی حكومه‌ت بۆ دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و كاره‌كان. یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی كه له به‌رده‌م په‌رله‌ماندایه په‌یوه‌ندی به دابینكردنی مافی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه هه‌یه كه ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقیه و نابێت له به‌رامبه‌ری دوودڵ بین، ئێمه به نیازین له‌م وه‌رزه یاسادانانه‌دا سوود له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرین بۆ ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك یاسا، له پێش هه‌موویانه‌وه پێشكه‌شكردنی یاسایه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سپایكه‌ر، هیوادارین به تێگه‌یشتن و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كانتان ئه‌و پرۆژه یاسایه ڕووناكی ببینێت.
ئێمه له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن دۆسیه‌كی هه‌ستیارمان له‌به‌رده‌مه كه ئه‌ویش دۆسیه‌ی شاری كه‌ركوكه، شاری كه‌ركوك وامان لێده‌خوازێت به هه‌ستێكی نیشتمانیانه‌وه كاری بۆ بكه‌ین و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌كرێت كه‌ركوك ئه‌زمونێك بێت له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نه‌ك شوێنێك بێت بۆ ململانێ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به چۆنێتی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ تێڕوانینی خه‌ڵك و پێكهاته‌كانی شاره‌كه.
ئه‌مانه ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ن كه گه‌ل چاوه‌ڕوانه به‌جێیان بهێنن یه‌كێك له پێداویستیه‌كانی سه‌ركه‌وتنیش له‌و كاره‌دا مامه‌ڵه‌كردنه به گیانێكی به‌رپرسانه و هاوكارانه به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی هاوبه‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێی حیزبی و سیاسی به جۆرێك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و وڵات بێت و دوربێت له مشتومڕی سیاسی و حیزبی به‌رته‌سكانه.
په‌رله‌مان به سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانییه‌وه له توانایاندایه وتووێژی هێمننانه و ئامانجدار بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه و هه‌نگاو بنێن كه ئه‌وه ڕێگای پێشكه‌وتنی هه‌موومانه، ده‌زانم كه كاری گه‌وره‌تان له پێشه، ئێمه پشتمان به په‌رۆشی ئێوه‌یه بۆ ئه‌م وڵاته بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن.
خوای گه‌وره‌ی پشتیوانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌و ئه‌ركه‌دا بین، عێراق شایه‌نی ئه‌و كاره‌یه له ئێمه، گه‌لی خۆڕاگرمان شایه‌نی ئه‌وه‌یه.
با پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانمان.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19