riklam

نه‌رویج.. رۆژی جیهانی ژنان به‌رزڕاده‌گیرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:33 PM - 2019-03-09
.

.

ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 8-3-2019 كه‌رتی ڕێكخستنی ژنانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بۆ ڕێزگرتن له‌ 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، له‌ باره‌گای كۆمیته‌ مه‌راسیم و ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌یان سازكرد.

له‌پاش وته‌ی به‌خێرهاتن و په‌یامی پیرۆزبایی خاتوو"به‌هار" به‌رپرسی كه‌رتی ژنان، كورته‌ باسێكی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بۆنه‌یه‌ كرد.

وتیشی:مێژوی ڕۆژی جیهانی ژن هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و جنسی و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی، ئه‌م ڕۆژه‌ ڕۆژی هاوپشتیه‌ بۆ خه‌بات له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافی یه‌كسان و هه‌لو مه‌رجی باشتر له‌ ژیانی ژناندا،ڕۆژی ده‌ربڕینی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ نایه‌كسانی و سته‌مكێشی دژی ژنان،پرسی ژن ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهانه‌ ‌و به‌رده‌وام چالاكانی ژن ‌و چالاكانی مافی مرۆڤ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌ ڕه‌گه‌زییه‌كان ‌و كه‌لێنی نێوان ژن‌ و پیاو هه‌وڵ ده‌ده‌ن.

هۆكاری دیاریكردنی ڕۆژی هه‌شته‌می مارس وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێزلێنان بوو له‌ بیره‌وه‌ری خه‌باتی ژنانی كرێكاری كارگه‌ی ڕستنی شاری نیۆركی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 1857له‌ ئۆروپا، دووه‌مین كۆنفرانسی سوسیالیستی نێونه‌ته‌وه‌ی ژنان كه‌ به‌ به‌ژداری سه‌د ژن له‌ 17 وڵاتی جیهانه‌وه‌ هاتبوون، به‌ پێشنیازی "كلارازتكین" ژنه‌ سوسیالیستی ئاڵمانی له‌ 27ی ئاگۆستی 1910له‌ "كۆپێنهاك" ڕۆژی 8ی مارس ده‌ستنیشانكرا وه‌ك ڕۆژی ژن بۆ به‌رگری له‌ مافه‌كانیان به‌ گشتی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵاواردنی جنسی .

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ وڵاتی ئامریكا له‌ دوایین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی دووی ساڵی 1909 مه‌راسمی ڕۆژی ژن له‌ لایه‌ن حیزبی سووسیالیستی ئه‌م وڵاته‌ گیراوه‌،له‌ ساڵانی دواتردا له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕاپه‌ڕین و گردبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ژنان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی و ڕووسیه‌دا، مانگرتن به‌ دژی زۆربوونی كاتی كاركردن و پێنه‌دانی پشووی مناڵبوون، كه‌می مووچه‌، له‌ ساڵڕۆژی 8ی مارسدا به‌ڕێوه‌ چوون.

سه‌رئه‌نجام له‌ ساڵی 1957 ڕۆژی 8ی مارس، وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژن له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیاری كرا، كه‌ هه‌تا ئێسته‌ش خه‌بات بۆ یه‌كسانیی كۆمه‌ڵگا و پێكهێنانی دنیایه‌كی مرۆڤسالارانه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی كوردیش هاوكات له‌گه‌ڵ ژنانی جیهان ئه‌م یاده‌ پیرۆزده‌كه‌ن و به‌رزڕایده‌گرن، لێره‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان و به‌تایبه‌تیش ژنانی كورد ده‌كه‌ین، ئاواتخوازین ژنانی كوردیش بگه‌ن به‌ مافی یه‌كسانی و ڕه‌خساندنی ژیانی باشتر و ئارامتر له‌هه‌ر جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه‌دابن.

دوواتر ژنانی به‌شداربوو دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی و سوپاسی كه‌رتی ڕێكخستنی ژنانیان كرد بۆ سازدانی ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ڕۆژی جیهانی ژناندا و گفتووگۆیه‌كی كراوه‌یان سه‌باره‌ت به‌ ماف و خواسته‌كانی ژنان كرد.

بڕگه‌ی كۆتایی ته‌رخانكرابوو بۆ گۆرانی و مۆسیقا بۆ زیاتر به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش .


PUKmedia هه‌ورامان ئه‌حمه‌د / نه‌رویج

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket