riklam

10 دیوانی شیعری كه‌ژاڵ ئیبراهیم به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرانه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 07:48 PM - 2019-03-09
.

.

كه‌ژاڵ ئیبراهیم ناوێكی دیاری نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیه‌ زۆربه‌ی شیعره‌كانی له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نه‌ترسانه‌ به‌گژ هه‌موو ئه‌و داب و نه‌ریته‌ كۆنانه‌ چووه‌ته‌وه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌ر بۆیه‌ له‌رێگه‌ی شیعره‌وه‌ ئه‌م شاعیره‌ په‌یامی خۆی گه‌یاندو توانی ملوانكه‌ی وشه‌كانی به‌ به‌رۆكی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵواسێت.

كه‌ژاڵ هه‌موو شیعره‌كانی نێو دیوانه‌ كوردییه‌كه‌ی  كراون به‌عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن به‌رێزان "له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ،محه‌مه‌د حسین ره‌سوڵ "كاروان ئه‌نوه‌ر"سۆران داودی "ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین "عه‌بدولكه‌ریم شێخانی "نه‌وزاد ره‌فعه‌ت "غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵڵا "عه‌بدول حسین "و زۆر له‌شاعیرو ئه‌دیبانی كه‌ "كه‌به‌رێزه‌وه‌ له‌م ژنه‌ هه‌ست ناسكه‌یان روانیووه، هه‌ر بۆیه‌ " یه‌كێتی ئه‌دیبان و نوسه‌رانی عیراق وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆحی كۆچكردوو دیوانه‌ شیعری "باخچه‌ی عشقیان "بۆ به‌چاپ گه‌یاند. 

زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه‌له‌م دیوانه‌دا چاپكراون هه‌ر هه‌موویان كراون به‌عه‌ره‌بی و له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ یاخود زۆربه‌یان نوسینی ره‌خنه‌ی یاخود لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوسیوه‌ .

كه‌ژاڵ ناوێكی دیاری نێو ئه‌ده‌بی كوردیه‌و شیعره‌كانی ئێستاكه‌ له‌نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و جیهانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و وه‌ك ژنه‌ شاعیرێكی كورد شانازی پێوه‌ده‌كرێت.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket