له یادی داستانی (ده‌شتێو)و...
بیروڕا 07:46 PM - 2019-03-09.
رۆژی 8/3/2019، 41 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی (ده‌شتێو) كه دواتر به‌هۆی گرنگی شه‌ڕه‌كه‌وه به داستانی (ده‌شتێو) ناویده‌ركرد، تێده‌په‌رێت.
داستانی ده‌شتێو به‌پێی هاوسه‌نگی هێز لهوكاتهداو ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه زۆره‌ی كه له‌و شه‌ڕه‌دا به دوژمن كه‌وت به یه‌كێ له شه‌ڕو داستانه هه‌ره گه‌وره‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و شه‌ڕه كاتێك روویدا كه كاك سه‌عدی به یاوه‌ری سه‌ید كاكه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی خۆشناوه‌تی‌و ژماره‌یه‌ك له كادیر‌و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردووو هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێرو خۆشناوه‌تی كه ژماره‌یان 42 كه‌س بوو بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و كۆبونه‌وه‌ی فراوانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان به‌ره‌و نێوزهنگو نۆكان باره‌گای سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌ڕێوه‌بوو، پێشمه‌رگه‌كانی شه‌ڕی (ده‌شتێو) به‌هۆی پلانی پێشوه‌ختی سوپای رژێم و نه‌شاره‌زایی ناوچه‌كه له هه‌ر چوارلاوه گه‌مارۆدرابوون، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خودی (ئیسماعیل تایه النعێمی) فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 1ی ئه‌و كاته‌ی سوپای عیراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، له‌و شه‌ڕه‌دا كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه تا دره‌نگانی ئێواره‌ی خایاند به قسه‌ی (ئیسماعیل تایه النعێمی) كه سه‌رپه‌رشتیاری شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد زیانی دوژمن بریتی بوو له كوژرانی 160 سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو برینداربوونی 250ی تر‌و پێكانی 8ی ته‌یاره‌ی هه‌لیكۆپته‌رو كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دوانیان له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به شه‌هیدبوونی كاك سه‌عدی خۆی‌و 16 كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان نوسرایه‌وه كه 12 یان له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه شه‌هید بوون‌و 4یشیان دوای برینداری‌و به‌دیلگیران، دواتر له سێداره‌دران.
گرنگی شه‌ڕی (ده‌شتێو) له‌وه‌دابوو كه (ئیسماعیل تایه النعێمی) دوای شه‌ڕه‌كه نامیلكه‌یه‌كی به ناوی (بساگ ناجح فی منڤقه قلعدزه) (تجربتی مع القیاده) نوسیوه‌و له ریزه‌كانی سوپادا بڵاویكردۆته‌وه، له نامیلكهكهدا هۆشداریده‌داته سوپا كه پێشمه‌رگه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپا قۆناغی پارتیزانی تێپهڕاندووهو چۆته قۆناغی شه‌ڕی گه‌رۆك (الحرب المتحركه) كه ئه‌مه‌ش بۆ سوپا له‌مه‌ودوا رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دژوارده‌كات.
ژیاننامه‌كه‌ی شه‌هید سه‌عدی عه‌زیز، ناسراو به سه‌عدی گچكه، ساڵی 1946 له دێی (سێبیران) ی نزیك قوشته‌په‌ی هه‌ولێر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژارو نیشتیمان په‌روه‌ر چاوی به دونیاههڵهێناوه. ساڵی 1963ریزی سوپای عیراقی به‌جێهێشتوه‌و په‌یوه‌ندی به شۆڕی ئه‌یلوله‌وه كردووه، سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌ی ده‌شتی كۆیه‌و چه‌می ڕێزانو پاشان له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی‌و باڵه‌كایه‌تی درێژه‌ی به‌كاری پێشمهرگایهتیداوه به‌هۆی ئازایهتیو لێهاتوویی له شهڕونهبهردیهكاندا هه‌رزوو پله‌ی سه‌رپه‌لو پاشان سهرلقو دواجاریش فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر، خۆشناوه‌تی، كۆیه، باڵه‌كایه‌تی به‌شداری دیار‌و كاریگه‌ری هه‌بووه، ساڵی 1974 یه‌كێك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی شه‌ڕه‌كانی ماكۆك بووه، دوای 3 مانگ له‌به‌رگریكردنی به‌رده‌وام بریندار بووه.
هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له 1975 وره‌ی به‌كاك سه‌عدی به‌رنه‌داوه، به‌ڵكو هه‌رزوو له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌شداربوانی شۆڕشه‌كه خولیای دروستكردنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ت‌و سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵچونه‌وه بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌مانگه‌كانی هه‌وه‌ڵی دوای هه‌ره‌س، له مهابادو ئورمیه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كادیر‌و سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول له مشوری دروستكردنی ڕێكخراوێكی تازه‌دا بووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌كیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق‌و دواتر له به‌غدا ئه‌و رێكخراوه‌یان به ناوی (بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان) دامه‌زراندوه.
دوای دامه‌زراندنی (بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان) به چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر راسپارده‌ی مام جهلالو به هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی یهكێتیو بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژی 8/8/1976 له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ران (عه‌لی عه‌سكه‌ری، عومه‌ر ده‌بابه، دكتۆر خالید، ملازم تایه‌ری علی والی، یاسین قادر، سه‌ید كاكه، قادر عه‌زیز، جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د)و چه‌ندین كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی تری بزوتنه‌وه گه‌یشتونه‌ته چیاكانی كوردستان‌و ده‌ستیان به‌دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارتیزانی كردووه، له‌دوای چه‌ند مانگێك له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بووه به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێرو سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی بۆ ناوچه‌كانی خۆشناوه‌تی‌و ده‌شتی هه‌ولێر كردووه‌و یه‌كه‌م چالاكی پێشمه‌رگانه‌شی له 4/1/1977 له جاده‌ی نێوان بهستۆرهو مه‌لا ئۆمه‌ری هه‌ولێر بووه كه بووه هۆی كوشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی پیرمام (سابیر زێدان)و پارێزهرهكانیو هه‌ر له‌و چالاكیهشدا بریندار بووه.
شه‌هید سه‌عدی یه‌كێك بووه له سه‌ركرده ههرهئازاو شاره‌زاكانی شه‌ڕی پارتیزانی‌و له‌ماوه‌ی ساڵێك‌و حه‌وت مانگدا له ده‌سپێكی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشدا سه‌ركردایه‌تی چه‌ندین شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی دژ به رژێمی ره‌گه‌ز په‌رستی به‌غدا كردووه، له‌ناویاندا شه‌ڕه‌كانی (خانزاد، هه‌ورێ، سه‌فین، دیده‌وان، شیوه‌شان)، له‌شه‌ڕی (حسن موترب)ی (بناری دێده‌وان)یش جارێكی تر برینداربووه.
شه‌هید سه‌عدی له رێگه‌ی چونی بۆ سه‌ركردایه‌تی، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان له رۆژی 8/3/1978 له دیارترین‌و به‌ناوبانگترین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه كه به‌شه‌ڕی (ده‌شتێو) ناسراوه له‌ناوچه‌ی قه‌لادزێ له ته‌ك 12 كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی تردا شه‌هید بووه به شه‌هیدبوونی زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره له شۆڕش كه‌وت.
خوالێخۆشبوو مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی به زمانی عه‌ره‌بی له‌ژێر ناونیشانی (معركه بگولیه من الشفق الی الغسق) واته شه‌ڕێكی قاره‌مانانه له كازیوه‌وه بۆ تاریكی بڵاوكرده‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
شه‌هید سه‌عدی له‌دوای خۆیدا ژنێك‌و چوار منداڵی به‌ناوه‌كانی (هێرش، هێمن، ماكۆك، له‌نجه) به‌جێهێشتووه.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدی سه‌ركرده سه‌عدی گچكه‌و هاوڕێكانی.
ناوی شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی ده‌شتێو
سه‌عدی عه‌زیز ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی
هه‌ولێر.
فاروق سدیق ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه‌و رابه‌ر سیاسی هه‌رێم (هه‌ولێر- گوندی قوشاعلۆ).
فه‌رخ قادر- پێشمه‌رگه (هه‌ولێر – قه‌راج ).
فه‌ریق هه‌مزه-پێشمه‌رگه (كه‌ركوك – ساڵه‌یی).
شاهێن عیزه‌دین-پێشمه‌رگه (پردێ).
تاهیر محه‌مه‌د عه‌لی-پێشمه‌رگه (هه‌ولێر – قه‌راج).
جه‌بار ئیسماعیل-پێشمه‌رگه (هه‌ولێر).
عوسمان باوه- پێشمه‌رگه (هه‌ولێر).
سامی عوبێد-پێشمه‌رگه (هه‌ولێر).
سه‌باح جه‌میل-پێشمه‌رگه (هه‌ولێر).
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دئه‌مین-پێشمه‌رگه (هه‌ولێر-چه‌مرگه).
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د پێشمه‌رگه (هه‌ولێر-پیرهرهر).
هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا 4 پێشمه‌رگه به برینداری به‌دیلگیران كه پاشان له رۆژی 21/6/1978 له زیندانی موسڵ له سێداره‌دران، ئه‌وانیش (جه‌عفه‌ر مام ئه‌سوه‌د كۆیی، جه‌واد كه‌ریم گۆمه‌شینی، كه‌مال واحید گۆمه‌شینی، حسێن عه‌بدولڕه‌حمان گۆمه‌شینی.
هه‌روه‌ها عه‌زیز باپیر ناسراو به سه‌ید عه‌زیز گۆمه‌شینی دوای گیرانی به ماوه‌یه‌ك به‌هۆی بچوكی ته‌مه‌نیه‌وه به لێبوردنی گشتی ئازادكرا.
قادر عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25